ڕشته‌کانی نێوان مرۆڤ و ڕەگەزەکانی تری گەردوون لە ڕوانگە قورئانییه‌كه‌ی مامۆستا سەعیدی نوورسییەوە
ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌م
ن: پ. د. عوسمان موحەممەد غەریب و: م. فه‌رمان عوسمان شه‌ریف
خوێندنەوەی گەردوون
مامۆستا نوورسی بە هۆی سەرقاڵبوون و گەڕانى بە دوای زانست و تێگەیشتنى لە ڕاستییەکان بووە بە لێکۆڵەرێکی زۆر بە توانا لە سۆراخی سەرچاوەکانی زانیاری و زانست‌دا. هەر شتێك بەلایدا بڕوات، بیبینێت، یان بیبیستێت، هەر دەبوو بە چاوی بەسیرەتەوە لاپەڕەکانی هەڵ بداتەوە و، ورد ورد بیخوێنێتەوە، وەکو بەڵگەیەك یان سەرچاوەیەك لەسەر بەدیهێنەر و گەیەنەرێك بەو، تەماشای دەکرد. بۆیە دەیکرد بە مامۆستایەك بۆ خۆی و، پەند و ئامۆژگاریی لێ وەردەگرت.
لێرەدا بە ئاشکرا دەری دەبڕێت کە زیاتر لە هەشتا مامۆستای هەبووە! فەرموون لەگەڵ چەند مامۆستایەكی:
یەکەم مامۆستاى: قورئانی پیرۆزه, بەدیعوززەمان دەربارەی ئەم مامۆستا پیرۆزە دەفەرمووێت:
"منیش ده‌ڵێم: ماده‌م مامۆستایه‌كى ئه‌زه‌لیم هه‌یه كه قورئانى پیرۆزه، ئه‌وا له ڕێى گه‌یشتندا به "ڕاستى و زانست" به ئه‌ندازه‌ى باڵه مێشێكیش خۆم به ناچار نازانم بایه‌خ به‌و هه‌ڵۆیانه بده‌م كه قوتابیى ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ن به گومڕایى چه‌په‌لأ بووه و، شوێنكه‌وته‌ى ئه‌و ژیرییه‌ن كه دووچارى ده‌ردى گومانه.. كه‌واته هه‌رچه‌نده پله‌م له‌وانه نزمتر بێت، به‌ڵام مامۆستاكانى ئه‌وان به چه‌ندین پله‌ى له‌ژماره‌به‌ده‌ر له خوارووى مامۆستاكه‌ى منه‌وه‌ن. به سایه‌ى مامۆستاكه‌مه‌وه، ئه‌و مادده‌یه‌ى كه ئه‌وانى به ته‌واوى له خۆیدا نوقم كرد، نه‌یتوانى بنى پێیشم ته‌ڕ بكات! به‌ڵێ، سه‌ربازێك كه فه‌رمانى پادشایه‌كى مه‌زنى پێ بێت، ده‌توانێت كارى وا ئه‌نجام بدات كه "موشیرێك" لاى پادشایه‌كى بچووك هه‌رگیز نه‌توانێت ئه‌نجامى بدات"(1).
دووەم: مامۆستای هه‌ره گەورەی مرۆڤایەتی، پێغەمبەری سەروەرمان (ﷺ) -.
مامۆستا نوورسی دەربارەی دەفەرموێت: "ئه‌م پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه (ﷺ) به ئه‌ندازه‌ى پێویستیى بوونى خۆر بۆ ئه‌م گه‌ردوونه بوونى ئه‌ویش بۆ گرۆى مرۆڤ پێویسته. چونكه هه‌ر ئه‌وه مامۆستاى هه‌ره مه‌زن و پێغه‌مبه‌رى هه‌ره گه‌وره‌ى گرۆى ئاده‌میزاد و مایه‌ى شانازیى جیهان". و کامڵترین مامۆستا و، ڕاستگۆترین پێشەنگ و، بەهێزترین پێشەوایە(2).
سێهەم: ئیمامی عەلی (خوا لێی ڕازی بێت). "گه‌وره‌ترین مامۆستاى قوتابیانى په‌یامه‌كانى نوور، له دواى پێغه‌مبه‌ر(ﷺ) حه‌زره‌تى عه‌لییه (خوا لێی ڕازی بێت). كه‌واته گه‌ر ئه‌و شیعه و عه‌له‌وییانه‌ى كه خه‌ڵكى بۆ خۆشویستنى حه‌زره‌تى عه‌لى (خوا لێی ڕازی بێت) بانگ ده‌كه‌ن، له ئه‌هلى سوننه‌ت زیاتر گوێ بۆ په‌یامه‌كانى نوور ڕانه‌گرن، ئه‌وا لاف و ده‌عواى خۆشه‌ویستییان بۆ ئه‌هلى به‌یت له شوێنى خۆیدا نییه"(3).
چوارەم: دایك. "بەڵێ، یەکەم مامۆستای مرۆڤ، کە لە هەموو کەسێك زیاتر کاریگەریی تێدا هەیە، دایکیەتی!"(4).
پێنجەم: مامۆستا فارسەکەی، شێخ عەبدولقادری گەیلانی - قدس سرە - . و مامۆستا هیندیەکەی، ئیمامی ڕەبانی - قدس سرە -.
ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: "شــێخى گـه‌یـلانى - قـُدس سرُّه - له ڕێى كتێبى "فتـوح الغیب"ه‌وه بوو بـه مـامـۆســتا و پزیشـك و ڕابه‌رم و، "ئیمامى ڕه‌ببانى"یش- قـُدس سرُّه - به هۆى "مه‌كتوبات"ه‌كه‌یه‌وه بوو به مامۆستایه‌كى دڵده‌ره‌وه‌ى به‌سۆزم"(5).
شەشەم: سەرجەمی بەدیهێنراوان، لە بچوکترینیانەوە تا گەورەترینیان.
فەرموو گوێى لێ بگرە و بزانە چۆن بوونەوەرێکی بچووکی کردووەتە مامۆستای خۆی:
" ڕۆژێكیان له‌گه‌لأ نه‌فسى خۆمدا له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره له مشتومڕدا بووم؛ چونكه نه‌فسم ئه‌و نیعمه‌تانه‌ى به هى خۆى ده‌زانى و، له‌م ڕێیه‌وه له خۆى بایى بوو و ده‌ستى دابووه شانازى و مه‌دح و به‌خۆوه نازین..
پێم وت:
تۆخاوه‌نى هیچ شتێك نییت، هه‌موو ئه‌و نیعمه‌تانه سپارده‌ن لات دانراون.
به‌م قسه‌یه‌م وازى له شانازیكردن و به‌خۆنازین هێنا. بۆیه ته‌مبه‌ڵى گرتى و، وتى:
كه‌واته بۆچى چاودێریى شتێك بكه‌م كه هى خۆم نه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر تیابچێت و نه‌مێنێت من چ زیانێك ده‌كه‌م؟!
هه‌ر كه نه‌فسم واى وت، یه‌كسه‌ر مێشێكم دى به‌سه‌ر ده‌ستمه‌وه نیشته‌وه و، به ڕێكوپێكى و جوانى ده‌ستى كرد به خاوێن كردنه‌وه‌ى ده‌موچاوى و باڵه‌كانى، هه‌رچه‌نده‌ش ئه‌مانه‌ت و سپارده‌ن لاى، كتومت به وێنه‌ى سه‌رباز كه چه‌ك و پۆشاكێك پاك ده‌كاته‌وه هى خۆى نین و ئه‌مانه‌تى ده‌وڵه‌تن لاى دانراون!
كه ئه‌م دیمه‌نه‌م دى، به نه‌فسى خۆمم وت:
- ته‌ماشاى ئه‌م مێشه بكه!
ئه‌ویش سه‌یرى كرد و، په‌ند و ده‌رسى گرنگى لـێ وه‌رگرت.
به‌م جۆره، "مێش" بوو به مامۆستایه‌ك بۆ نه‌فسى ته‌مبه‌ڵم!
هه‌ر سه‌باره‌ت به مێش و مێرووه‌كانى هاوچه‌شنى, ده‌ڵێت:
پاشه‌ڕۆى مێش، له ڕوانگه‌ى پزیشكییه‌وه، هیچ زیانێكى نییه. به‌ڵكو هه‌ندێ جار ده‌بێت به خۆراكێكى شیرین وخوارده‌مه‌نى (بۆ چه‌ند مێروویه‌كى تر). چونكه هه‌رگیز له حیكمه‌تى خواى گه‌وره به دوور نازانرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ر خواستى ئه‌و حیكمه‌ته‌یه كه: مێشه‌كان بكات به مه‌كینه‌یه‌كى پاڵاوتن و كۆئه‌ندامى گۆڕینى مادده زیانبه‌خشه‌كان به مادده‌ى سوودبه‌خش. چونكه مێشه‌كان هه‌زاران مادده‌ى جۆراوجۆر ده‌خۆن، له‌وانه‌ى كه مایه‌ى په‌یدابوونى میكرۆب و ژه‌هره‌كانن.
به‌ڵێ، جگه له "هه‌نگ" هه‌ندێ جۆرى تر‌ى مێش هه‌ن كه مادده گه‌نیوه‌كان ده‌خۆن(6) و له بریى پاشه‌ڕۆ، به وێنه‌ى بارینى گه‌زۆ به‌سه‌ر گه‌ڵاكاندا، چه‌ندین مادده‌ى شیرین ده‌رده‌ده‌ن و، ده‌یچه‌سپێنن كه ئه‌و مێشانه كارگه‌ى گۆڕینى مادده زیانبه‌خشه‌كانن بۆ مادده و كه‌ره‌سه‌ى سوودبه‌خش.
به‌م جۆره، به ئاشكرا و له‌به‌رچاودا مه‌وداى مه‌زنیى نه‌ته‌وه‌ى بچووكى مێش و، ڕاده‌ى گرنگى و كارمه‌ندى و ئه‌ركى سه‌رشانیان ده‌رده‌كه‌وێت.
وه‌ك بڵێى نه‌ته‌وه‌ى مێش به زمانى حالأ پێمان ده‌ڵێن:
بۆ بچووكیى جه‌سته و قه‌باره‌مان مه‌ڕوانن، به‌ڵكو سه‌یرى مه‌زنیى فه‌رمانبه‌رى و ئه‌ركى ئه‌ستۆمان بكه‌ن و، بڵێن: سبحان الله!"(7).
چوارەم: تەرخان بوون و بەرهەرم بەخشین
زیاتر لە چەندین شوێنى قورئانی پیرۆزدا هاتووە کە تەواوی گەردوون بۆ مرۆڤ ڕام کراوە، چونکە مرۆڤ کراوەتە گەورەی بەدیهێنراوان.
پاشان وەکو چۆن درەخت بەر دەگرێت, پێویستە گه‌ردوونیش بەرهەمی هەبێت، لەم ڕووەوە مرۆڤ بەڕاستی بەڕێزترین بەروبوومی درەختی گەردوونە.
خوای گەورە لەبارەی بەرهەمهێنانی ڕووەکەکانەوە دەفەرموێت: ﴿هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗۖ لَّكُم مِّنۡهُ شَرَابٞ وَمِنۡهُ شَجَرٞ فِيهِ تُسِيمُونَ ١٠ يُنۢبِتُ لَكُم بِهِ ٱلزَّرۡعَ وَٱلزَّيۡتُونَ وَٱلنَّخِيلَ وَٱلۡأَعۡنَٰبَ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ ١١ ﴾ (النحل). هەروەها لەبارەی بەرهەمبەخشینی مرۆڤەوە دەفەرموێت: ﴿وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَكَانَ عَرْشُهُ عَلَى الْمَاءِ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ۗ وَلَئِن قُلْتَ إِنَّكُم مَّبْعُوثُونَ مِن بَعْدِ الْمَوْتِ لَيَقُولَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ﴾ (هود: ٧) .
بەڵام دەربارەی پەیوەندیی ڕامبوون بۆ مرۆڤ، دەفەرموێت: ﴿وَسَخَّرَ لَكُمُ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ دَائِبَيْنِ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَآتَاكُم مِّن كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ ۚ وَإِن تَعُدُّوا نِعْمَتَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا ۗ إِنَّ الْإِنسَانَ لَظَلُومٌ كَفَّارٌ ﴾ (ابراهیم: ٣٢-٣٤) . هەروەها ﴿۞ اللَّهُ الَّذِي سَخَّرَ لَكُمُ الْبَحْرَ لِتَجْرِيَ الْفُلْكُ فِيهِ بِأَمْرِهِ وَلِتَبْتَغُوا مِن فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِّنْهُ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ﴾ (الجاثیة: ١٢-١٣) .
کاتێك کەسێکی هۆشمەند ئەم ئایەتە پیرۆزانە دەخوێنێتەوە، هەست دەکات کە خوای گەورە چەنده ڕێزی لە مرۆڤ ناوە و، چۆن ئەم گەردوونە فراوانەی بۆ ئەم مرۆڤە لاوازە ڕام و ده‌سته‌مۆ کردووە.
ئەم مرۆڤە چەند گەورەیە کە خۆر و مانگ و ئەستێرە و هەسارە و شاخ و باخ و با و ده‌ریا و باران و کەشتی و سەرجەمی توخمەکانی تری بۆ فەراهەم هێنراوە.
ئەم مرۆڤە چەند نەزانە كاتێ کە دەچێت لە نێوان ئه‌م بوونەوەرە بەردەستانەی خۆیدا گەورەیەك بۆ خۆی دروست دەکات و خۆی دەکاتە بچووکی ئەو!
" ئه‌م ئایه‌تانه ده‌رى ده‌خه‌ن كه چۆن خواى گه‌وره ئه‌م گه‌ردوونه‌ى له حوكمى كۆشكێكدا بۆ مرۆڤ به‌دى هێناوه و.. "ئاوى ژیانى" له ئاسمانه‌وه بۆ زه‌وى ناردووه و.. "زه‌وى" و "ئاسمان"ى به وێنه‌ى دوو خزمه‌تگوزارى كارمه‌ند ملكه‌چ و گوێڕایه‌لأ كردووه بۆ مه‌به‌ستى گه‌یاندنى ڕۆزى به هه‌موو خه‌ڵكى.. هه‌روه‌ك "كه‌شتى"شى بۆ ڕام و گوێڕایه‌لأ كردووه تاكو ده‌رفه‌ت به هه‌موو كه‌سـێك بدات سـوود له سه‌رجه‌م به‌روبوومه‌كانى زه‌وى وه‌ربـگـرێت و، به‌م كاره‌ش ژیانى بۆ مسۆگه‌ر بكات و، هه‌موو خه‌ڵكى به‌رى ڕه‌نج و كۆششیان له‌گه‌لأ یه‌كدا ئاڵوگۆڕ پێ بكه‌ن..
واته خواى گه‌وره چه‌ند شێوه و بارودۆخێكى به: یه‌ك به یه‌كى "ده‌ریا" و "كه‌شتى" و "با" به‌خشیوه كه ده‌ڵێى با وه‌ك قامچى و، كه‌شتیش وه‌ك ئه‌سپ و، ده‌ریاش به وێنه‌ى ده‌شتاییه‌كى فراوان وایه له ژێر پێى ئه‌و ئه‌سپه‌دا! هه‌روه‌ك خواى گه‌وره په‌یوه‌ندیى بۆ مرۆڤ دروست كردووه له‌گه‌لأ ئه‌و شتانه‌ى ناو دنیادا كه به كه‌شتى و هۆكاره سروشتییه‌كانى تر‌ى گواستنه‌وه‌ى ناو جۆگه و ڕووباره‌كان ده‌گوێزرێنه‌وه و.. "خۆر" و "مانگ"ى بۆ به‌گه‌ڕخستووه و كردوونى به دوو شۆفێرى كارگوزار له به‌ڕێوه‌بردنى چه‌رخى گه‌وره‌ى بوونه‌وه‌رانى گه‌ردوون و، ئاماده‌كردنى وه‌رزه جیاوازه‌كان و، نیعمه‌ته خواییه‌كانى ناویاندا. هه‌روه‌ك "شه‌و" و "ڕۆژ"ى بۆ ژێربار خستووه و، شه‌وى وه‌ك پۆشـاكێك بـۆ لـێ كردووه تاكـو تیاىدا بحه‌وێته‌وه و، ڕۆژیشــى بۆ كـردووه به كاتى كه‌ســـابه‌ت و ده‌ستخستنى مایه‌ى ژیان و گوزه‌رانى"(8).
" قورئانى پیرۆز له‌م ئایه‌ته‌دا دره‌وشانه‌وه‌ى ئه‌و "ده‌سته‌ڵاتدارى"یه‌ى خواوه‌ند باس ده‌كات كه له به‌دیهێنانى ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه و، دره‌وشانه‌وه‌ى كه‌ماڵى "توانست" و گه‌وره‌یى "په‌روه‌ردگارێتى"ى خوا ده‌رده‌خات و، شایه‌تى له‌سه‌ر "یه‌كتایى" ئه‌و ده‌دات..
هه‌روه‌ها دره‌وشانه‌وه‌ى "په‌روه‌ردگارێتى" له جیاوازیى شه‌و و ڕۆژدا و.. ده‌ركه‌وتنى "میهره‌بانى" له ڕامكردن و به‌كارهێنانى كه‌شتى و گێڕانى به‌ناو ده‌ریادا، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره گه‌وره‌كان له ڕه‌وتى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیدا و.. دره‌وشانه‌وه‌ى "گه‌وره‌یى توانست" له باراندنى ئاوى مایه‌ى ژیان له ئاسمانه‌وه بۆ زه‌ویى مردووى وشك و برنگ و، زیندووكردنه‌وه‌ى زه‌وى خۆى و زینده‌وه‌رانى ناوى كه له سه‌دان هه‌زار زیاتر ده‌بن و، پیشاندانى زه‌وى به شێوه‌ى پیشانگایه‌ك بۆ شتانى نامۆ و سه‌رسووڕهێنى به‌دیهاتووى خواوه‌ندى په‌روه‌ردگار..
هه‌روه‌ها دره‌وشانه‌وه‌ى "میهره‌بانى و توانست" باس ده‌كات له به‌دیهێنانى چه‌نده‌ها گیانله‌به‌رى جۆراوجۆر له "گلأ"ێكى ئاسایى..
هه‌روه‌ها دره‌وشانه‌وه‌ى "میهره‌بانى و دانایى" ده‌خاته‌ڕوو له‌و كارمه‌ندییه مه‌زنانه‌دا كه به "باكان"ى ده‌سپێرێت، وه‌ك: پیتاندن و هه‌ناسه پێدانى ڕووه‌كه‌كان و یارمه‌تیى هه‌ناسه‌دانى زینده‌وه‌ران به جووڵاندن و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ناسه‌دانیان.
هــه‌روه‌ها دره‌وشــانه‌وه‌ى "په‌روه‌ردگارێتى"ش ده‌رده‌خـات له مـلكه‌چ كردن و كۆكردنه‌وه و بڵاوه پێكردنى هه‌وره هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان ئاسمان و زه‌ویدا، كه وه‌ك سه‌ربازى گوێڕایه‌لأ بۆ مه‌به‌ستى حه‌وانه‌وه بڵاوه‌ى لـێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام پاش ئه‌وه، له نمایشێكى گه‌وره‌دا، بۆ وه‌رگرتنى فه‌رمانه‌كان سه‌رله‌نوێ كۆ ده‌بنه‌وه"(9).
""هه‌وا" له چه‌ندین كار و فرمانى زۆردا، به‌وپه‌ڕى دانایى و سه‌خاوه‌تمه‌ندى، ده‌خرێته‌كار، به چه‌شنێكى ئه‌وتۆ ده‌ڵێى هه‌موو یه‌كێك له گه‌ردیله بێ‌گیان و دوور له هه‌ست و نه‌سته‌كانى ئه‌و هه‌وایه سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانانه ده‌بیستێت و تێده‌گات كه له لایه‌ن پادشاى ئه‌م گه‌ردوونه‌وه بۆى ده‌رده‌كرێن!
ئه‌وه‌تا به‌هۆى توانا و هێز و ده‌سه‌ڵاتداریى ئه‌و پادشا فه‌رمانده‌ره‌وه، به‌وپه‌ڕى ڕێكوپێكى و وردى و به بێ سستى، كاره‌كانى ڕاده‌په‌ڕێنێت، وه‌ك:
هه‌وا هه‌ڵمژینى هه‌موو زینده‌وه‌رانى ڕووى زه‌وى..
یان گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ى "ده‌نگ" یاخود مادده پێویسته‌كانى زینده‌وه‌ران چه‌شنى گه‌رمى و ڕووناكى و كاره‌با..
یان بوون به‌هۆى پیتاندنى ڕووه‌كه‌كان..
یاخود چه‌ندین كاروبارى تر‌ى زۆر و هاوچه‌شنى ئه‌مانه.
كه‌واته "با" له لایه‌ن ده‌ستێكى نادیارى غه‌یبییه‌وه به‌وپه‌ڕى هه‌ست و زانین و زینده‌یى له‌م هه‌موو كارگوزارییانه‌دا ده‌خرێته‌كار"(10).
بەم شێوەیە، خوای گه‌وره‌ی حەییی و قەییوم مرۆڤی کردووە بە سەنتەری گەردوون و تەوەرەیەك بۆی. بەڵکو گەردوونی بۆ ئەو تەرخان کردووە و سفرەیەکی لەبەردەمیدا ڕاخستووە کە هێندەی گەردوون فراوانه تاكو لە هەموو چەشنە جۆراوجۆرەکانی ماددی و مەعنەوی چێژ وەربگرێت.
بەڵام حیکمەتی ڕاوەستانی گەردوون لەسەر مرۆڤ بە هۆی نهێنیی قەییومیەتەوە - لە ڕووەیەکەوە - بۆ ئەنجامدانی سێ کارە گرنگەکەیە کە بەندن بە مرۆڤەوە:
یه‌كه‌میان:
ڕێكخستنى گشت جۆره‌كانى نیعمه‌ته بڵاوه‌كانى ناو گه‌ردوونه به‌م مرۆڤه و.. گرێدانیانه به په‌یوه‌ندیى ئه‌و سوودانه‌ى تایبه‌تن به مرۆڤه‌وه، كتومت وه‌ك هۆنینه‌وه‌ى مورووه‌كانى ته‌زبێح به تاڵه ده‌زوویه‌ك. ئه‌وه‌تا ده‌بینیت سه‌رى ده‌زووى نیعمه‌ته‌كان به: مرۆڤ و، به‌رژه‌وه‌ندى و سووده‌كانیه‌وه به‌ستراون! به‌م جۆره، مرۆڤ وه‌ك پێڕست و نموونه‌یه‌كى لـێ هاتووه بۆ گشت جۆره‌كانى ئه‌و نیعمه‌تانه‌ى كه له گه‌نجینه‌كانى میهره‌بانیى خواى گه‌وره‌دان.
ئه‌ركى دووهه‌م:
ئه‌م ئه‌ركه له‌وه‌دایه كه: "گوفتارى خواوه‌ند" ئاراسته‌ى مرۆڤ كراوه، له‌به‌ر ئه‌و تایبه‌تكارییه گشتییانه‌ى كه له‌ودا دانراون و كردوویانه به شایسته‌ى ئه‌وه‌ى ئاراسته‌كراوى گوفتارى خواوه‌ند بێت و، ڕێزى شایان له سنعه‌ته ناوازه‌كانى بنێت و سه‌رى لـێیان سووڕ بمێنێت و، به هه‌ست و شعوورێكى ته‌واو، شوكرانه و ستایش و سوپاسگوزارى له‌سه‌ر جۆره‌كانى ئه‌و نیعمه‌ته زۆرانه‌ى له به‌رده‌میدا ڕاخراون، پێشكه‌ش بكات!
ئه‌ركى سێهه‌م:
بریتییه له‌وه‌ى كه مرۆڤ به "ژیانى خۆى" ئه‌ركى: "ئاوێنه"ى ده‌رخه‌رى كاروباره‌كانى خواوه‌ندى "حه‌یى و قه‌ییووم" و، سیفه‌ته مه‌زنه گشتگیره‌كانى ڕاده‌په‌ڕێنێت"(11).
1 ) وتەكان، ل: ٨١٥.
2 ) تیشكه‌كان، ل: ٨٥٢.
3 ) پاشبه‌نده‌كان، ل: ٣٨٤.
4 ) بریسکەکان: بریسکەی بیست و چوارەم، سەرنجی یەکەم. دەقی وەرگێڕانەکەی بەڕێز مامۆستا فارووق ڕەسووڵ یەحیا هێنراوە.
5 ) بریسكه‌كان، ل: ٤٧٦.
6 ) له‌كۆتایى وه‌رزى به‌هار و له‌سه‌ر لقى دره‌ختى چواله و قه‌یسى، جۆره مێشێكى ورد له شێوه‌ى بارستایییه‌كى ڕه‌شدا به‌دى ده‌هێنرێن و ده‌لكێن به لقى دره‌خته‌كه‌وه له بریى پاشه‌ڕۆ چه‌ند دڵۆپێك شیله‌ى چه‌شنى هه‌نگوین ده‌رده‌ده‌ن، ئیتر جۆره‌كانى تر‌ى مێشیان لـێ كۆده‌بێته‌وه و ئه‌وشیله‌یه ده‌مژن.
جۆرێكى تر‌ى مێش له پیتاندنى هه‌ندێ گولأ و دره‌ختى به‌ردارى وه‌ك هه‌نجیردا ده‌خرێنه‌كار.
جۆرێكى تر‌ى مێش "گوڵه‌ستێره"یه، كه له شه‌ودا ده‌دره‌وشێته‌وه و، به‌دیهاتوویه‌كى هێنده سه‌یره كه سه‌رنجى مرۆڤ ڕاده‌كێشێت و داخوازى بیركردنه‌وه و تێڕامانه. هه‌روه‌ك هه‌ندێكى تریان وه‌ك زێڕ ده‌بریسكێنه‌وه.
ده‌بێ مێشووله و زه‌رده‌واڵه‌ش له یاد نه‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ى كه وه‌ك سه‌رباز پڕچه‌ك كراون و ڕمیان دراوه‌تێ. جا ئه‌گه‌ر جڵه‌وى ئه‌م مێشانه به ده‌ستى به‌دیهێنه‌رى میهره‌بانه‌وه نه‌بێت و، له خۆڕا هێرش و په‌لامار بۆسه‌ر زینده‌وه‌ران و گرۆى مرۆڤ ببه‌ن، ئه‌وا هه‌روه‌ك نه‌مروودیان كوشت، ڕه‌گه‌زى مرۆڤیشیان له ڕووى زه‌ویدا بنه‌بڕ ده‌كرد و، واتاى ئاماژه‌یى ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌شیان به كردار ته‌فسیر ده‌كرد، كه ده‌فه‌رموێ: ﴿... وَإِن يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَّا يَسْتَنقِذُوهُ مِنْهُ ۚ...﴾ (الحج: ٧٣)
له‌به‌ر ئه‌وه، ڕه‌گه‌زى مێش، كه سه‌د جۆرى جیاجیان و خاوه‌نى ئه‌و تایبه‌تكارییه ناوبراوانه‌ن، داراى گرنگییه‌كى ئه‌وتۆن كه پله و پایه‌ى ئه‌وه‌ى پێ ڕه‌وا بینیون ببن به كه‌ره‌سه‌ى باس و لێدوانى ئایه‌تى پیرۆزى: ﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ ۚ...﴾ (الحج: ٧٣). (دانه‌ر)
7 ) بریسكه‌كان، ل: ٥٣٧-٥٣٨.
8 ) وته‌كان، ل: ٦١٧.
9 ) وته‌كان، ل: ٦١٢.
10 ) تیشكه‌كان، ل: ١٨٣.
11 ) بریسكه‌كان، ل: ٧٤٢-٧٤٣.
:(١)لە ئەرشێڤی(ئەدەبی ئیعجازی زانستی)
(٢)
لە ﴿لَ أقُْسِمُ﴾ هەتا ﴿بنَاَنَهُ﴾
بخوێنەرەوە مانای بزانە
لێرەدا خودا ئەفەرمو ێ: (ئینسان
پێی وایە ئاخۆ وەك ئێستە دیسان
ئێسقانەكانی كۆناكەینەوە
یانی ژیانی پ ێ نادەینەوە؟
با وا تێنەگا، نەك ئێسكی كۆكەین
ئەتوانین ڕێكییش بە سەرپەنجەی دەین)
لەناو ئەم هەموو ئەندامەی بەشەر
كە خوا پێی داوە لە دەروون و دەر
بۆچی هەر پەنجەی هەڵبژاردووە
ئەندام ێ تری ناو نەبردووە؟
ئەڵبەتە لەوان زیاتر سەرپەنجە
خاوەنی ڕاز و حیكمەت و گەنجە
ئەرچی ئەسراری گەلێكە ئەما
یەك ێ لەوانە ئەمەیە لەما:
ساڵی هەزار و هەشت سەد و هەشتاو
چوار، خودا ئەمەی هێنایە بەرچاو
ڕەسمەن بۆ ناسین لە ئینگلتەرا
"طبع الأصابع" ئیستیعمال كرا
دەركەوت ئەندامی بەشەر هەموویان
ئەشوبه ێ بە یەك لە چلا دوویان
سەرپەنجە نەوەك لە یەك ناچ ێ و بەس
لێك نزیك ناب ێ پەنجەی كەس لە كەس
دیارە ب ێ حیكمەت نەبوو خوا ئەمی
لەناو ئەنداما گرت بە موهیممی
هەتا بشزانن كە ڕۆژی جەزا
ب ێ تۆڵە نییە شەهادە و ئیمزا
هەتا عیلم تەواو تەوەسسوع نەكات
كەم كەس لە سیڕڕی هەند ێ شت ئەگات
* * *
هۆنراوەی مامۆستا مەلا ئەحمەدی قازی (١٩٢٠-١٩٨٣ز) خوا لێی خۆشبێت