پێش و پاشخستن لەنێوان دوو "عطف"نەکراو لە ئايەتە لەيەكچووەكانى لە قورئانی پیرۆزدا

لێکۆڵینەوەی ڕەوانبێژی

پێش و پاشخستن لەنێوان دوو "عطف"نەکراو لە ئايەتە لەيەكچووەكانى لە قورئانی پیرۆزدا

توێژەر: ئەبو بەکر مەلا تاهیر بەحركەیی



ئەم بابەتە بریتییە لە پوختەی توێژینەوەیەكی زانستیی توێژەر م. ئەبو بەکر مەلا تاهیر بەحركەیی؛ ئەندازیارى شارستانى لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی/ هه‌ولێر, كە لە كۆنفرانسی هاوبەشی نێوان كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان، زانكۆی سەلاحەدین و ناوەندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا، ڕۆژی ٢٠١٩/١٠/١٥ لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانكۆی سەلاحەدین پێشكەش كرا.

 

پێشەكی 

ئەو بابەتەی دەمەوێت باسی بکەم، بەشێکە لە بابەتی "پێش و پاشخستن لە قورئانی پیرۆزدا"، کە ئەویش بابەتێکە لە زانستی "علم المتشابه اللفظ في القرآن الكريم".  

پێناسەی "علم المتشابه اللفظ في القرآن الكريم": زانستێکە باس لەو ئایەتانە دەکات کە لە زۆربەی وشەکاندا لەیەک دەچن، بەڵام هەندێ گۆڕانکاریی کەمی تێدا هەیە، وە گرنگی دەدات بە ڕوونکردنەوەی هۆکاری ئەم گۆڕانکارییانە و خزمەت بە ئیعجازی ڕەوانبێژی دەکات لە قورئانی پیرۆزدا(1)

پێناسەی پێش و پاشخستن: پێش و پاشخستن بریتییە لە جێگۆڕکێی وشەکان لە ڕستەدا لە شوێنە دیارەکان، بۆ ئەوەی واتایەکی تایبەت ببەخشێ بە مەبەستێكی ڕەوانبێژی(2)

 

جۆرەکانی پێش و پاشخستن لەم زانستەدا: 

یه‌كه‌م: پێش و پاشخستن لەنێوان دوو "عطف"کراودا:  

سوپاس بۆ خودای گەورە لە کۆنفرانسی یەکەمی ناوه‌ندی کوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا، باسێکم پێشکەش کرد لەم سەر ئەم بابەتە. 

دووهه‌م: پێش و پاشخستن لەنێوان دوو "عطف"نەکراودا: 

بەپێی گەڕان و تێڕوانینمان لە ئایەتە لەیەکچووەکاندا، بۆمان دەرکەوت کە وا ئەم جۆرانەی خوارەوەی هەیە: 

  1. پێش و پاشخستن لەنێوان "فعل" و "فاعل"دا. 

    خودای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَوۡمَ تَرَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ يَسۡعَىٰ نُورُهُم بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَبِأَيۡمَٰنِهِمۖ بُشۡرَىٰكُمُ ٱلۡيَوۡمَ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ١٢(3)

    وە لە ئایەتێکی تردا دەفەرمووێت: ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ تُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ تَوۡبَةٗ نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمۡ سَيِّـَٔاتِكُمۡ وَيُدۡخِلَكُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ يَوۡمَ لَا يُخۡزِي ٱللَّهُ ٱلنَّبِيَّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥۖ نُورُهُمۡ يَسۡعَىٰ بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَبِأَيۡمَٰنِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَتۡمِمۡ لَنَا نُورَنَا وَٱغۡفِرۡ لَنَآۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٨(4)

    لە ئایەتی یەکەمدا (يَسۡعَىٰ) پێش (نُورُهُمۡ) کەوتووە، لە بەرامبەردا لە ئایەتی دووەمدا (نُورُهُمۡ) پێش (يَسۡعَىٰ) کەوتووە. 

    جیاوازیی نێوان (يَسۡعَىٰ نُورُهُمۡ) و (نُورُهُمۡ يَسۡعَىٰ) ئەوەیە کە یەکەمیان "جملة فعلیة"یە، پێک هاتووە لە (فعل مضارع + فاعل)، دووەمیان "جملة اسمیة"ييه‌ و پێک هاتووە لە (مبتدأ + خبر). کەواتە بۆ ئەوەی جیاوازیی نێوان واتای هەردوو ئایەتەکە تێبگه‌ین، پێویستە لە پێشدا جیاوازیی نێوان واتای هەردوو "جملة" بزانین. 

    لە زمانی عەرەبیدا "جملة فعلیة" واتای نوێبوونەوە دەگەیەنێ، بەڵام "جملة اسمیة" واتای بەردەوامی دەگەیەنێ، هەروەک زانایانی زانستی "ڕەوانبێژی" فەرموویانە(5). کەواتە ئایەتی یەکەم (يَسۡعَىٰ نُورُهُمۡ) واتای ئەوە دەگەیەنێ: ئيمانداران "نوور"یان زیاد و کەم دەکات، چونکە هەندێکیان "نوور"یان گەلێ زۆرە و هەندێکیشیان "نوور"یان گەلێ کەمە، بەڵام ئایەتی دووەم (نُورُهُمۡ يَسۡعَىٰ) واتای ئەوە دەگەیەنێ: ئيمانداران "نوور"یان بەردەوامە. بێگومان هەردوو ئایەتیش باسی کاتی ڕۆیشتنە بەسەر پردی "صراط"دا. 

    "ابن مسعود" دەفەرمووێت: ئیمانداران بەپێی کردەوەکانیان "نوور"یان پێ دەدرێ، ئیمانداری وا هەیە "نوور"ەکەی وەک دار خورمایە و هیی واش هەیە "نوور"ەکەی بەقەد بەژنی کەسێکە و هیی واش هەیە تەنها شوێنی پەنجەی پێی ڕووناک دەکاتەوە، تاوێ هه‌ڵده‌كرێت و تاوێ دەکوژێتەوە(6)، کە ئەوەش ڕەنگدانەوەی دینداری و"ته‌قوا"یه. 

    جا ئەگەر بپرسین: ئایا بۆچی لە ئایەتی یەکەمدا دەفەرموێت: ئيمانداران "نوور"یان زیاد و کەم دەکات و لە ئایەتی دووەمدا دەفەرموێت: ئیمانداران بەردەوام "نوور"یان لێ دەبارێ؟ هەر چەندە هەردوو ئایەتیش باسی کاتی ڕۆیشتنە بەسەر پردی "صراط"دا. 

    وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لە هەردوو ئایەتەکەدا هۆكه‌ی دەگەڕێتەوە بۆ پێشەڕسته‌كه‌، بەم شێوەیەی خوارەوە: 

    ئایەتی یەکەم ئەوەی لە پێشدا هاتووە: ﴿يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَى نُورُهُمْ، واتە: تەنها باسی ئیماندارانە و بەس، باسی خۆشەویست () نەکراوە، بێگومان ئیماندارانیش "نوور"ەکەیان وەک یەک نییە و نوورى هەندێکیان کەم و هەندێکیشیان زۆره، وەک باسمان کرد، بۆیە بە "جملة فعلیة" هاتووە، تاکو واتای زیادبوون و کەمبوون بگەیەن.، بەڵام ئایەتی دووەم ئەوەی لە پێشدا هاتووە: ﴿يَوْمَ لاَ يُخْزِي اللهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آَمَنُوا مَعَهُ نُورُهُمْ يَسْعَى، واتە: باسی خۆشەویست () کراوە، ئەویش "نوور"ەکەی بەردەوام و زۆرە، بۆیە بە "جملة اسمیة" هاتووە، تاکوو واتای بەردەوامی بگەیەنێ(7)

    لەوانەیە پرسیار بکرێ و بگوترێ:  لە هەردوو حاڵەتدا باس هەر باسی ئیماندارانە، ئەدی بۆچی جارێک دەفەرمووێت ئيمانداران "نوور"یان زیاد و کەم دەکات و جارێکیش دەفەرمووێت: ئیمانداران "نوور"يان بەردەوامە؟ 

    لە وەڵامدا دەڵیین: جیاوازییەکە لەوەدایە کاتێ ئیمانداران هەر خۆیان بوون، ئەوە "نوور"ەکەیان پچڕ پچڕە و بەردەوام نییە، بەڵام کاتێ خۆشەویست () لەگەڵیان بێ، "نوور"ەکەی ئەوەندە زۆر و بەردەوام و ڕووناکە؛ هەموو "نوور"ەکانی تر دادەپۆشێ، بۆیە زۆر جوانە کە باسی ئیمانداران دەکا دەفەرمووێت: (يَسْعَى نُورُهُمْ)، وە کاتێ باسی ئیمانداران دەکا لەگەڵ خۆشەویست ()، دەفەرمووێ: (نُورُهُمْ يَسْعَى). 

  2. پێش و پاشخستن لەنێوان "فعل" و "مفعول"دا.
  3. پێش و پاشخستن لەنێوان "مبتدأ" و "خبر"دا. 
  4. پێش و پاشخستن لەنێوان دوو "خبر"دا، یەکێکیان "مفرد" و ئەوی تریان "جملة". 
  5. پێش و پاشخستن لەنێوان دوو "خبر"دا، هەردووکیان "مفرد". 
  6. پێش و پاشخستن لەنێوان "صفة" و "موصوف"دا. 
  7. پێش و پاشخستن لەنێوان "جار ومجرور" و "فاعل"دا. 
  8. پێش و پاشخستن لەنێوان "نائب الفاعل" و "جار ومجرور"دا. 
  9. پێش و پاشخستن لەنێوان "جار ومجرور" و "مفعول به صریح"دا. 
  10. پێش و پاشخستن لەنێوان "جار ومجرور" و "صفة"دا. 
  11. پێش و پاشخستن لەنێوان "جار ومجرور" و "تمییز" 
  12. پێش و پاشخستن لەنێوان "مفعول به ثانی" و "بدل"دا. 
  13. پێش و پاشخستن لەنێوان دوو "جار ومجرور"دا. 
  14. پێش و پاشخستن لەنێوان "جار ومجرور" و "مفعول به ثانی"دا.

ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە: 

پێشخستن و پاشخستن لەنێوان دوو "عطف"نەکراودا لە زۆر شوێن لە ئایەتە لەیەکچووەکاندا هاتووە، ئێمەش هەڵساین بە لێکۆڵینەوە لەو شوێنانە و شیکاری زمانەوانی و شێوازیمان بۆ کردووە، لە ئەنجامدا گەیشتووین بە دۆزینەوەی هۆکاری ئەم پێش و پاشخستنانە، کە ئەویش بریتییە لە کاریگەریی شێوازی پێش و پاش ئایەتەکان، بۆیە لەم باسەدا تیشکمان خستۆتە سەر ئەم کاریگەرییە. 

کاریگەریی شێوازی پێش و پاش ئایەتەکان کە پێی دەوترێ "سیاق"، هەندێ جار بە شێوازی دەربڕینە ("لفظي"یە) و هەندێ جاریش واتاییە (معنوي). وە ڕوونمان کردۆتەوە کە ئەم پێشخستن و پاشخستنە وەک ئامرازێکی ڕەوانبێژیی زۆر گرنگ بەکار هاتووە لە قورئانی پیرۆزدا. 

گرنگیی ئەم باسە لەوەدایە کە وا بەشێک لە ئیعجازی ڕەوانبێژیی قورئان ڕوون دەکاتەوە بە پشتبەستن بە فەرموودەی زانایان و زانستەکانی زمان و هەندێ بۆچوونی خۆمان. 

هەروەها ڕوونی دەکاتەوە كه قورئانی پیرۆز لە هەموو وشە و ڕستە و ئایەتێکدا جوانکاری و ڕەوانبێژيی لەو پەڕیدایە و پڕە لە وردەکاری و دانسقەیی، چ لە سەرەتا و چ لە کۆتا و چ لە ناوەندەکەیدا، هیچ شوێنێک بەدەر نییە لەو جوانکارییە و هەر هەمووی پەیوەندیی زۆر توندوتۆڵی پێکەوە هەیە، خۆ زانراویشە بۆ هەموو کەسێک کە قورئان لە ماوەی (٢٣) ساڵدا دابەزیوە، دیارە بە ڕوونی کە خاوەنەکەی ئاگادارە پێشتر چیی فەرمووە و پاشانیش چی دەفه‌رموێ، وە خاوەنی باڵاترین دەسەڵاتە کە خودای گەورەیە. 

سەرچاوەکان: 

  1. الإتقان فی علوم القرآن، عبد الرحمن بن أبي بكر، جلال الدين السيوطي (ت: ٩١١هـ)، تحقيق: محمد أبو الفضل إبراهيم، الهيئة المصرية العامة للكتاب، ١٩٧٤م. 
  2. أسرار التکرار في القرآن المسمى (البرهان في توجيه متشابه القرآن لما فيه من الحجة والبيان)، تاج القراء محمود بن حمزة الكرماني (ت: نحو ٥٠٥ )، دراسة وتحقيق: عبد القادر أحمد عطا، مراجعة وتعليق: أحمد عبد التواب عوض، دار الفضيلة، القاهرة، مصر، ١٩٧٧م. 
  3. البرهان فی علوم القرآن، بدرالدین محمد بن عبدالله الزرکشي (ت: ٧٩٤هـ)، تحقیق: أبي الفضل الدمیاطي، دار الحدیث، القاهرة. 
  4. التعبیر القرآني، الدكتور فاضل صالح السامرائي، دار عمار، عمان، الأردن، ط ٥، ٢٠٠٧م. 
  5. تفسیر البیضاوي المسمى بأنوار التنزيل وأسرار التأويل، القاضي ناصر الدين عبد الله بن عمر الشيرازي البيضاوي (ت: ٧٩١هـ)، دار الكتب العلمية، بيروت، لبنان، ط ١، ١٩٨٨م. 
  6. تفسیر القرطبي المسمى بالجامع لأحکام القرآن، لأبي عبد الله محمد بن أحمد الأنصاري القرطبي، دار الکتاب العربي، القاهرة، مصر، ١٩٦٧م، حققه: أحمد عبد العليم البردوني، مصورة عن طبعة دار الكتب. 
  7. التقدیم والتأخیر فی القرآن الکریم، د. عزالدین محمد الکردي، دار المعرفة، بیروت، لبنان، ط1، ٢٠٠٧م. 
  8. حاشیة عصام الدين اسماعيل بن مصطفى القنوي، الرومي، الحنفي (ت: ١٠٩٥هـ)، على تفسیر البیضاوي، المطبعة العامرة، ١٢٨٥هـ 
  9. دراسة المتشابه اللفظي من آي التنزيل في كتاب (ملاك التأويل)، الدكتور محمد فاضل صالح السامرائي، دار ابن كثير، دمشق، سوریا، ط ١، ٢٠١٦م. 
  10. درة التنزيل وغرة التأويل، أبو عبدالله محمد بن عبدالله الأصبهاني المعروف بالخطيب الإسكافي (ت: ٤٢٠هـ)، دراسة وتحقیق الدکتور محمد آیدین، طبع على نفقة شرکە منازل العقاریة، ط ١، ٢٠٠٩م. 
  11. روح المعاني فی تفسیر القرآن العظيم والسبع المثاني، أبو الفضل شهاب الدين السيد محمود الآلوسي البغدادي (ت: ١٢٧٠هـ)، عني بنشره: السيد محمد شكري الآلوسي البغدادي، إدارة الطباعة المنيرية، دار إحياء التراث العربي، بيروت، لبنان. 
  12. شرح ابن عقیل وهو عبد الله بن عقیل الهمدانی المصري (ت: ٧٦٩هـ) على ألفیة ابن مالک وهو محمد جمال الدین بن مالک النحوي (ت: ٦٧٢هـ)، علق علیه وشرح شواهده محمد محي الدين عبدالحميد، مطبعة السعادة، القاهرة، مصر 
  13. صفوة التفاسیر، محمد علي الصابوني، دار القلم العربي، حلب، سوریا، ط١، ١٩٩٤م. 
  14. على طريق التفسير البياني، الدكتور فاضل صالح السامرائي، جامعة الشارقة، النشر العلمي (٢٤)، ٢٠٠٤م. 
  15. فتح الرحمن بكشف ما يلتبس في القرآن، أبو يحيى زكريا الأنصاري (ت: ٩٢٦هـ)، تحقيق: محمد علي الصابوني، عالم الكتب، بيروت، لبنان، ط ١، ١٩٨٥م. 
  16. القاموس المحیط، مجد الدین محمد بن یعقوب الفیروزآبادي الشيرازي (ت: ٧١٨هـ)، المطبعة الحسينية، القاهرة، مصر، ط ١، ١٣٣٠هـ. 
  17. كشف المعاني فى المتشابه من المثاني، محمد بن إبراهيم الكناني الحموي الشافعي المشهور بابن جماعة (ت: ٧٣٣هـ)، تحقيق: الدكتور عبد الجواد خلف، دار الوفاء، ط ١، ١٩٩٠م. 
  18. لمسات بیانیة فێ نصوص من التنزیل، الدکتور فاضل السامرائي، د. ت. 
  19. مختصر المعاني، مسعود بن عمر بن عبد الله التفتازاني (ت: ٧٩٣هـ)، نظارت جليله سنك (٨٩٨) نومرولي، ١٣٠٤هـ. 
  20. معانی النحو، د. فاضل السامرائي، مطابع دار الحکمة للطباعة والنشر، ١٩٩١م، بغداد. 
  21. معجم اللغة النظري، محمد علی الخولي، بیروت، لبنان، ١٩٨٢م، ط١. 
  22.  مفردات ألفاظ القرآن، العلامة الحسين بن محمد بن المفضل المشهور بالراغب الأصفهاني (ت: ٤٢٥هـ)، تحقيق: صفوان عدنان داودي، دار القلم، دمشق، سوريا، ط ٣، ٢٠٠٢م: ٤١١. 
  23. ملاک التأویل القاطع بذوي الإلحاد والتعطيل في توجيه المتشابه اللفظ من آي التنزيل، الإمام أبي جعفر أحمد بن إبراهيم ابن الزبير الغرناطي (ت: ٧٠٨هـ)، وضع حواشيه: عبد الغني محمد علي الفاسي، دار الكتب العلمية، بيروت، لبنان، ط ١، ٢٠٠٦م.