دەستپێشخەرییەکی قورئان لەسەر هەڵسوکەوتی ئاژەڵ
﴿الصَّافِنَاتُ الْجِيَاد﴾
ن: د. علي محمد محمد الصلابي
و: جەلال سەیید کەریم
"ئەسپەکان" لەو ئاژەڵانە دەژمێردرێن کە پلەیەکی باڵایان لە جوانی و قەشەنگیدا هەیە، جوانیيەک کە لەچاو زۆربەی ئاژەڵانی تر زیاترە، لە شێوە و ڕەنگ و جووڵەدا. ئەمه‌ش ڕاستیيەكى چەسپاوه و گومان نابەم کەس نه‌یزانێ، چ جای ئەوەی ڕەتی بکاتەوە. خودای گەورە ئەسپی ڕازاندۆتەوە بۆ خەڵکی و خۆشەویستی کردووە لایان، وەک دەفەرمووێ: ﴿زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ۗ ذَٰلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَاللَّهُ عِندَهُ حُسْنُ الْمَآبِ﴾ (ال عمران: ١٤)
واتە: "ڕازێنراوەتەوە بۆ خەڵکی خۆشویستنی ئارەزووەکان لە ژن و، منداڵ و، باری زێڕ و زیو و، ئەسپی نیشاندار و پڕخاڵ و، ئاژەڵ و، مه‌زرا و كشتوكاڵ، دیاره ئه‌وانه هه‌موو نیعمه‌تی ژیانی ئه‌م دنیایه‌ن، خۆ جێگای حه‌وانه‌وه‌ی زۆر خۆشتر و سه‌ره‌نجامی گه‌شه‌دارتر هه‌ر لای خودایه."
هەروەها قورئانی پیرۆز باس لە کەرنەڤاڵێکی گەورەی نمایشى ئه‌سپه‌كانی پێغەمبەر سولەیمان (سەلامی خودای لەسەر) دەکات، نمايشێك شایستەی گەورەیی ئەو پێغەمبەرە بێت، سولەیمانی پێغەمبەر و پادشا كه خوداى گه‌وره نزاكه‌ی وه‌رگرت و، موڵکێکی پێ بەخشی کە دوای ئەو بە کەسی تری نەبەخشیوه. خودای گەورە دەفەرمووێ: ﴿وَوَهَبْنَا لِدَاوُودَ سُلَيْمَانَ ۚ نِعْمَ الْعَبْدُ ۖ إِنَّهُ أَوَّابٌ إِذْ عُرِضَ عَلَيْهِ بِالْعَشِيِّ الصَّافِنَاتُ الْجِيَادُ فَقَالَ إِنِّي أَحْبَبْتُ حُبَّ الْخَيْرِ عَن ذِكْرِ رَبِّي حَتَّىٰ تَوَارَتْ بِالْحِجَابِ رُدُّوهَا عَلَيَّ ۖ فَطَفِقَ مَسْحًا بِالسُّوقِ وَالْأَعْنَاقِ ﴾ (ص: ٣٠-٣٣).
واتە: "ئێمه سوله‌یمانمان به داود به‌خشی، ئای چ به‌نده‌یه‌کی چاک بوو، چونکه بێگومان سوله‌یمان هه‌میشه به‌سۆزه‌وه داوای لێخۆشبوونی له خودا ده‌کرد. دوا نیوه‌ڕۆیه‌ك ئه‌سپ و مایینه چاپوك و تیژ ڕه‌وه‌كانی -له‌سه‌ر نووكی (پێ) وه‌ستابوون، هێنایان و لە پێش چاویدا نمایش کران. ئینجا وتی: من هه‌میشه حه‌ز له‌م جۆره کارانه ده‌که‌م و گرنگیدان به‌م ئه‌سپانه به كارێكی خێر ده‌زانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی په‌روه‌ردگار فه‌رامۆشم بکه‌ن، سوله‌یمان چاوی بڕیبووه ئه‌و ئه‌سپه ڕه‌سه‌ن و تیژانه كه به به‌رده‌میا ده‌هاتن و ده‌چوون، ئینجا غاردران تا له‌به‌ر چاویا دیارنه‌مان. هه‌ر سه‌یری ئه‌كردن، پێی خۆش‌بوو چاوی لێیان كلا نه‌بێ، به‌ڵام كاتێ دوور كه‌وتنه‌وه و په‌نهانبوون، سوله‌یمان فه‌رمانی دا که بیانگێڕنه‌وه و، که گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ده‌ستی ده‌هێنا به لاق و گه‌ردنیاندا".
سروشتى سولەیمانی پێغه‌مبه‌ری خودا ئه‌وه‌نده نه‌ر‌مونیان بوو كه نه‌یده‌توانی پێ به مێرووله‌یه‌كدا بنێ، یان له‌ناوی به‌رێ، چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌سپه‌كان ئازار بدات، به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌وه شایه‌دیی مێرووله‌كه‌یه، كه گوتی ﴿... وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ﴾ (النمل: ١٨): بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست پێ بكه‌ن.
"الصَّافِنَاتُ" له ئه‌سپ و ماییندا: ئه‌وه‌ی لەسەر سێ قاچ وەستاوە و چوارەمیانی بەرز کردۆتەوە و لەسەر سم ڕایگرتووە. قورئان به‌و شێوه‌یه ناوی بردووه، كاتێك له جووڵه‌یه‌كی ئیقاعیی جوان‌دا له‌سه‌ر سێ قاچ ده‌وه‌ستێت و چواره‌م به‌رز ده‌كاته‌وه.
كاتێك ده‌فه‌رمووێت: ﴿رُدُّوهَا عَلَيَّ ۖ فَطَفِقَ مَسْحًا بِالسُّوقِ وَالْأَعْنَاقِ﴾ (ص: ٣٣)، واته: "سوله‌یمان وه‌ك خۆشه‌ویستییه‌ك ده‌ستی هێنا بە قاچ و به گه‌ردنی ئه‌سپه‌كاندا", له‌دوای ئایه‌تی ﴿إِذْ عُرِضَ عَلَيْهِ بِالْعَشِيِّ الصَّافِنَاتُ الْجِيَادُ﴾ (ص: ٣١)، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێت ﴿رُدُّوهَا عَلَيَّ ۖ ...﴾ (ص: ٣٣)، واته: دوای نمایشكردنه‌كه و بردنیان بۆ شوێنی مانه‌وه‌یان، سولەیمان گوتی: دووباره بیانگێڕنه‌وه بۆم، ئه‌ویش ده‌ستی هێنا به لاق و به گه‌ردنیاندا، وه‌ك ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستییه‌ك بۆیان.
ئەم نمایشە کارێکی زۆر جوان و دڵگیر و شادیبه‌خش بووە، وای کردووە سولەیمان (سەلامی خودای لەسەر) خۆشەویستیی بۆیان زياتر بێت و زياتر به جوانی و نمايشه‌كه‌یان سه‌رسام بێت، بۆیه فه‌رمووی: ﴿فَقَالَ إِنِّي أَحْبَبْتُ حُبَّ الْخَيْرِ...﴾ (ص: ٣٣)، "خير" لێره‌دا "ئه‌سپ و مایینه‌كان"ە، واته: به ڕاستی من ئه‌م ئه‌سپ و مایینه چاكانه‌م خۆش ده‌وێ.
پێشەوا تەبەری دەڵێت: "وشەی "خير" لێرەدا مەبەستی ئەسپەكانه، وام بيستووه كه عەرەب بە ئەسپ دەڵێت "خير"، هەروەها بە سامانیش دەڵێن "خير"، واتە: "من ئەسپەکانم خۆش ویست، لەبەر ئەوەی خودای گەورەم بەبیر دەهێننەوە، نەک لەبەر دنیا یان لەبەر نەفس، بەڵکوو لەبەر فه‌رمانی خودای گەورە."
کەواتە خۆشەویستيی سولەیمان (سەلامی خودای لەسەر) بۆ ئەسپەکان، جۆرێک بووە لە جۆرەکانی یادی خودای بەدیهێنەرى -له ڕێی بینینی نیعمه‌ته‌كانیه‌وه-، چونکە بینینی ئەسپەکان جۆرێکە لە یادی خێر و نیعمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگاری، یان چونكه خودای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووه بە بینینی جوانیی سروشت و دروستکراوەکان ئاسووده‌یی به خۆی بدات، ئاسووده‌كردنێك ئازاردانی كه‌سی تیا نه‌بێت، به‌ڵكوو ئاسووده‌كردنێك هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ یادى خوداى گه‌وره‌دا هاوئاهه‌نگ بێت. وەکوو خودای گەورە دەفەرمووێ: ﴿لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِّن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ ۗ ...﴾ (الرعد: ١١)، واتە: "چەند فریشتەیەک لە به‌رده‌می و لە پشتيەوە دەیپارێزن بە فەرمانی خودا، يان له پێناوى خودا‌دا."
وا دياره ئه‌م نمایش و شادییه تا خۆرئاوابوون بەردەوام بووە، دوای ئەوە پێغەمبەر سولەیمان (سەلامی خودای لەسەر) فەرمووی: "دووباره بیانگێڕنه‌وه بۆم"، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ تاکوو سوپاسیان بکەم لەسەر ئەم نمایشە جوان و مه‌زنه‌ی ئه‌نجامیان دا، جا دەست بە قاچ و گه‌ردنیاندا ده‌هێنێت، وه‌ك سوپاسگوزاریی به گه‌وره‌زانین و له‌به‌رچاوگرتنی چاكه‌یان، ئه‌سپه‌كانیش وه‌ك نه‌ریتی خۆیان له كاردانه‌وه‌ی ده‌ستهێنان به گه‌ردن و قاچیاندا، شادمان و ئاسووده ده‌بن و هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن، ئه‌م ئاسووده‌ییه ده‌ربڕینێكه بۆ حه‌زكردن به‌و ده‌ستپێداهێنانه.
ئەمە نزیکترین ڕاڤەیە لە ڕاستییەوە، چونکە دەگونجێت لەگەڵ ڕۆح و ناواخنی ئیسلامدا، بە پێچەوانەی هه‌ندێ ڕاڤەی تر، کە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی ئیسلامه و، ناگونجێت بدرێتە پاڵ کەسێکی ئاسایی چ جای بدرێتە پاڵ پێغەمبەرێک کە نیگای بۆ دێت!
- وشەی "مسح" (واتە: دەستپێداهێنان) لە ئایەتەکەدا لەسەر هەقیقەتی خۆیەتی و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییە له مانا هه‌قیقیه‌كه‌ی لا یبدات.
ده‌ستپێشخه‌ریی قورئان لە دەستەواژەی "الصَّافِنَاتُ الْجِيَادُ"دا:
لە قورئاندا "الصَّافِنَاتُ الْجِيَادُ" له وه‌سفی ئەسپەکانی پێغەمبەری خودا سولەیمان (سەلامی خودای لەسەر) بەکار هاتووە.
"الصَّافِنَاتُ" پیاهەڵدانە بەوەی کە لەسەر سێ لە قاچەکانی دەوەستێت و چوارەمیشیان نووکی سمەکەی لەسەر زەوی داده‌نێت، ئەمەش لە نیشانەکانی ئارامی و ئاسووده‌یی و متمانەبەخۆبوون و خۆهه‌ڵكێشانه به‌وانه‌ی خودای گەورە پێی بەخشیوە لە جوانی و هێز و زیرەکی و تواناى هه‌ستكردن و دركپێكردن.
"الْجِيَادُ" واتە: له کاتی ڕاکردندا پێش ده‌كه‌وێت و چاپووك و خێرایە.
"زانستی هەڵسوکەوتی ئاژەڵان" سەلماندوویەتی کە دەستهێنان بە گه‌ردن و قاچی ئەسپدا، ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لەسەر ماڵیکردن و دڵنياکردن و هەستکردنى بە سۆز و خۆشەویستی.
لێرەوە دەردەکەوێت کە وەسفکردنی قورئانی پیرۆز بۆ ئەسپەکانی سولەیمان (سەلامی خودای لەسەر) به "الصَّافِنَاتُ الْجِيَادُ" و وه‌سفی هەڵسوکەوتی ئەو لەگەڵیاندا به "فَطَفِقَ مَسْحًا بِالسُّوقِ وَالْأَعْنَاقِ"، ئیلهامێکی خودایی بووە بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی سوله‌یمان، لە هەمان کاتدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی زانستی و مێژووییشە له لایه‌ن قورئانه‌وه، هەروەها ئەو ئاماژە قورئانییەی کە باس لەم ڕووداوە دەکات ﴿وَوَهَبْنَا لِدَاوُودَ سُلَيْمَانَ ۚ نِعْمَ الْعَبْدُ ۖ إِنَّهُ أَوَّابٌ إِذْ عُرِضَ عَلَيْهِ بِالْعَشِيِّ الصَّافِنَاتُ الْجِيَادُ فَقَالَ إِنِّي أَحْبَبْتُ حُبَّ الْخَيْرِ عَن ذِكْرِ رَبِّي حَتَّىٰ تَوَارَتْ بِالْحِجَابِ رُدُّوهَا عَلَيَّ ۖ فَطَفِقَ مَسْحًا بِالسُّوقِ وَالْأَعْنَاقِ ﴾ (ص: ٣٠-٣٣). بە "مێ" ناوی ئەسپەکانی هێناوە، ئه‌مه‌ش ڕۆڵی مێیه‌ی ئه‌سپ له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ڕە‌وه‌ئه‌سپه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه، ئەمەش له‌و هه‌قیقه‌تانه‌ی زانستی هەڵسوکەوتی ئاژەڵانه كه لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستدا پێی زانرا!
سەرچاوەکان :
١. علي محمَّد محمَّد الصَّلابي، المعجزة الخالدة الإعجاز العلمي في القرآ‌ن الكريم، براهين ساطعة وأدلة قاطعة، دار المعرفة، بيروت. لبنان، ٢٠١٣م، ص(١٦١–١٦٥).
٢. زغلول النجار، مدخل إلى دراسة الإعجاز العلمي في القرآ‌ن الكريم والسنة النبوية المطهرة، دار المعرفة، بيروت. لبنان، الطبعة الأولى، ٢٠٠٩م، ص٣٢١.
٣. أحمد النظاري، الجمال الحسِّي في القرآ‌ن، ص(١٩٤-١٩٥).
٤. الآلوسي، روح المعاني في تفسير القرآ‌ن العظيم والسبع المثاني، دار الكتب العلمية – بيروت، ط١، ١٤١٥ هـ، (٢٣/١٩٥).
٥. سيد دسوقي، تأملات في التفسير الحضاري للقرآن الكريم، دار نهضة مصر للطباعة، ١٩٩٨م، ص(٣٥-٣٦).
٦. الطبري، جامع البيان في تأويل القرآ‌ن، دار الكتب العلمية، بيروت، ط1، ١٩٩٢م (١/٥٧٨).