ڕشته‌کانی نێوان مرۆڤ و ڕەگەزەکانی تری گەردوون لە ڕوانگەی بەدیعوززەمان مامۆستا سەعیدی نوورسییەوە
ئەڵقەی دووەم: كاكڵه و هه‌وێن و گه‌وهه‌رى گه‌ردوون سه‌رتاپا "مه‌حه‌ببه‌ت"ه
ن: پ. د. عوسمان موحەممەد غەریب
و: م. فەرمان عوسمان شەریف
دووەم: مەحەببەت
مەحەببەت و خۆشەویستی نهێنی یەکی پەروەردگارە کە لە هەموو گەردیلەکانی بەدیهێنراوەکانی خۆیدا دایناوە و، " كاكڵه و هه‌وێن و گه‌وهه‌رى گه‌ردوون سه‌رتاپا "مه‌حه‌ببه‌ت"ه و، جموجووڵى بوونه‌وه‌رانیش به "مه‌حه‌ببه‌ت" ئه‌نجام ده‌درێت و، هه‌موو یاساكانى كێشبوون و كێشكردن و كێش (الإنجذاب والجذب والجاذبية) كه له بوونه‌وه‌راندا ده‌ست به‌كارن، تێكڕا له "مه‌حه‌ببه‌ت"ه‌وه هاتوون!"(1). ئەمەش واتا مرۆڤ چەندین خۆشەویستی هەیە لەم گەردووندا کە تریلیۆن و تەنانەت گۆگڵیش تێ دەپەڕێنێت و تا سنوورێك کە زمان و قەڵەمی مرۆڤ کۆڵەوار دەبێت لە هەژمار کردن و لێكدانەوەیان.
لەمەوەیە کە پێغەمبەری ئازیز (ﷺ) دەفەرموێت کە کێوی ئوحود ئەمانی خۆش دەوێت و ئەمانیش ئەویان خۆشدەوێت.
مامۆستا وتەی یەكێك لە پیاوچاکان دەهێنێت:
"فَلَكْ مست، مَلَك مست، نجوم مست.
سموات مست، شمس مست، قمر مست، زمين مست.
عناصر مست، نبات مست، شجر مست، بشر مست.
سراسر ذى حيات مست.
همه ذرات موجودات برابر مست درمست است"(2)
لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە کە ئەمە پوختەکەیەتی: ئایا "دنیا" جگە لەم ڕووە نەخوازراوە بێزارە هیچ ڕوویەکی تری نییە؟ ئایا هەر ئەوەندەیه کە ڕوویەکی فانیی بەئازاری هەڵخەڵەتێنەری هەیە و، دەبێتە بەربەست لە باوەڕداران بۆ ناسینی خوای گەورە و مەحەببەت و پەرستنی و، كارێك دەکات کە باوه‌ڕدار خۆی ئامادە نەکات بۆ ژیانی هەمیشەیی ئەو دنیا؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە سەرسووڕهێنەرە, دەڵێین:
ئەگەر ئەو چاویلکە ڕەشەی کە دنیای تاریك کردووە له‌سه‌ر چاوه‌كانتی لابەریت و بە گەشبینییەوە بڕوانیتە دنیا, هەر وەکو چۆن مامۆستا نوورسی بۆی دەڕوانی، ئەوا کێشەکە چارەسەر دەبێت و دنیا جوان دەردەکەوێت:
لای مامۆستا بەدیعوززەمان، دنیا دوو ڕووی تری ڕووناکی هەیە کە دەریدەخەن دنیا جێی تیادەرکەوتنی کەماڵی خوایەتی خوایە و، دەبنە بەڵگەی لەسەری. جا ئەگەر ڕوونکردنەوەت لەسەر ئەمە دەوێت ئەوا فەرموو بە دڵ گوێ لە مامۆستا بگرە – کە باسی ئەو دوو ڕووەی دنیا دەکات - :
"ڕووى یه‌كه‌م: ده‌ڕوانێته ناوه جوانه‌كانى خواى گه‌وره و ئاسه‌وار و نه‌خش و نیگاره‌كانى ئه‌و ناوانه ده‌رده‌خات. دنیا - له‌م ڕووه‌یدا - به واتاى حه‌رفى ئه‌ركى "ئاوێنه" ده‌بینێت بۆ ئه‌و ناوانه. ئه‌م ڕووه‌ى دنیا: مهكتووبى له‌ڕاده‌به‌ده‌رى صهمهدانییه، بۆیه شایانى عیشقه، نه‌ك نه‌فره‌ت لێ‌كردن. چونكه له‌وپه‌ڕى جوانیدایه.
ڕووى دووهه‌م: ده‌ڕوانێته "ئه‌ودنیا". واته: ڕوویهكه مه‌زراى دواڕۆژ و كێڵگه‌ى به‌هه‌شت و شوێنى گولأگرتنى میهره‌بانیى خوایه. ئه‌م ڕووه‌ش، وه‌ك هى یه‌كه‌م، جوانه و شایانى خۆشویستنه، نه‌ك سووكایه‌تى پێكردن"(3)
لەمەوە تێدەگەیت کە چۆن هەندێ جار لە کتێبە بەنرخەکاندا باسی دنیا بەکەم و بێزراو هێنراوە، بەڵام ئێستا دەتوانیت کە جیاوازی بکەیت لە نێوان ئەم جۆرە باسکردنە و، ئەو باسانەی کە زۆر بە گرنگییەوە لە دنیا و هەموو بوونەوەران دەدوێن و، بەسەرسووڕمانەوە لێیان دەڕوانن. تا وای کردووە دنیا گرنگیی زۆری پێ بدرێت لە لایەنی هاوەڵە بەڕێزەکان و ئەولیاکانەوە.
پاشان هەڵەی ئەوانەشت بۆ دەردەکەوێت کە بە تەواوی پشتیان کردووەتە دنیا و بۆ دوژمنانیان بەجێ هێشتووە، بەمەش بوونە بار بەسەر خەڵکی ترەوە, لەگەڵ ئەوەشدا زانراوە کە "المٶمن القوي خیر و أحب الی اللە من المٶمن الضعیف"(4) و، " ید العلیا خیر من ید السفلی"(5).
مامۆستا نوورسی سەبارەت بە خۆشویستنی دنیا باسەکەمان بۆ پوخت دەکاتەوە:
" پوخته‌ى ئه‌م قسانه: هه‌موو دنیا و به‌دیهێنراوانى ناو دنیات به واتاى "حه‌رفى" خۆش بوێت نه‌ك به واتاى "ئیسمى".
واته: نه‌ك له‌به‌ر خۆیان، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و واتایانه‌ى ڕایانده‌گه‌یه‌نن، خۆشت بوێن..
به هیچ شتێك مه‌ڵێ: "ئه‌مه چه‌نده جوانه!" به‌ڵكو بڵێ: "چه‌نده جوان به‌دى هێنراوه"! نه‌كه‌ى هیچ كه‌لێنێك بهێڵیته‌وه كه خۆشه‌ویستیى غه‌یرى خواى لـێبڕواته ناو دڵته‌وه، چـونكه ناوه‌وه‌ى دڵت ئاوێنه‌ى خواوه‌ندى صهمهده و تایبه‌ته به‌و، هه‌رده‌م بڵێ: "اللهم ارزقنا حبك وحبّ مايقربنا إليك"(6).
جا ئه‌و هه‌موو جۆرانه‌ى "خۆشه‌ویستى" گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ى باسمان كردن، به‌ره‌و ڕووكارى ڕاستى خۆیان ئاراسته بكرێن. واته: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوا و له‌پێناوى ئه‌ودا بن، ئه‌وا له‌زه‌تێكى ڕاسته‌قینه‌ى بێ‌ئازار و، به‌یه‌ك شادبوونێكى بێكۆتایى به‌رهه‌م ده‌هێنن، ته‌نانه‌ت خۆشویستنى خواى گه‌وره‌ش زیاد ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه خۆشه‌ویستییه‌كى ڕه‌وا و حه‌ڵاڵه و له هه‌مان كاتیش‌دا شوكرانه‌بژێریى خواوه‌نده و، بیركردنه‌وه‌یه له نیعمه‌ته‌كانى ئه‌و خوایه له ناوه‌ندى هه‌مان خۆشه‌ویستیدا"(7).
پاشان مامۆستا بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتە نموونەیەك دەهێنێتەوە:
"گه‌ر پادشایه‌كى مه‌زن(8) سێوێكى پێشكهشكردیت، ئه‌وا به دوو جۆر حه‌ز له‌و سێوه ده‌كه‌یت و، به دوو شێوه له‌زه‌تى لـێ ده‌به‌یت:
حه‌ز و خۆشویستنى یه‌كه‌میان هى سێوه‌كه‌یه، كه میوه‌یه‌كى خۆشه و، به ئه‌ندازه‌ى تایبه‌تكارییه‌كانى پێكهاتنى، له‌زه‌تى لـێ ده‌به‌یت. ئه‌م حه‌ز و خۆشویستنه هى پادشا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كێك به هه‌ڵپه و له به‌رده‌م پادشادا سێوه‌كه بخوات، دهرىدهبڕێت كه سێوه‌كه‌ى خۆش ده‌وێت نه‌ك پادشا! له‌وانه‌یه پادشا ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ى به‌لاوه كارێكى نه‌شیاو بێت و، بێز له‌و خۆویستییه توند و دهروونپهروهرییه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره بكاته‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه له‌زه‌تى ئه‌و سێوه له‌زه‌تێكى كاتییه و لهنهماندایه، چونكه له‌گه‌لأ ته‌واوبوونى خواردنى، لهزهتهكهشى ته‌واو ده‌بێت و ئازارى نه‌مانى به‌جێ ده‌هێڵێت.
حه‌ز و خۆشویستنى دووهه‌میان هى ڕێزلێنانه‌كه‌ى پادشایه، كه به چاوى ڕێزه‌وه ئاوڕى لـێ داویته‌وه و به پێشكه‌شكردنى سێوه‌كه ئه‌مه‌ى ده‌ربڕیوه. وه‌ك بڵێى ئه‌و سێوه نموونه‌یه‌كى ئاوڕلێدانه‌وه و ڕووتێكردنى پادشایه، یان ستایشێكى به‌رجه‌سته‌ى ئه‌وه. جا ئه‌و كه‌سه‌ى دیاریى پادشا به خۆشه‌ویستى و ڕێزه‌وه وه‌ربگرێت، ده‌رى ده‌بڕێت كه پادشاى خۆش ده‌وێت، نه‌ك سێوه‌كه. ده‌بێ بیشزانین تام و له‌زه‌تى ئه‌و سێوه – له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مایه و پیشانده‌رى ڕێزلێنانه‌كه‌ى پادشایه – له هى هه‌زاران سێوى تر زیاتره، هه‌ستكردنیش به‌م له‌زه‌ته زیاده‌یه، خۆى له خۆیدا، شوكرانه‌بژێریى ئه‌و به‌خشینه‌یه و، ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش خۆشه‌ویستییه‌كى خاوه‌ن ڕێزه و شایانى پادشایه"(9).
ئەمە ئەو ڕێبازەیە مامۆستا گرتوویەتەبەر, کە هەڵقوڵاوی تێگەیشتنە تیژ و وردەکانیەتی بۆ واتا و مەبەستەکانی قورئان و ئامانجە وردەکانی.
ئەوەتا قورئانی پیرۆزیش ئومەتی ئیسلام دەدوێنێت و دەفەرموێت: ﴿وَأَعِدُّوا لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُوا مِن شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ﴾ (الانفال: ٦٠)
خۆزگە دەمزانی کەسێك ئەوەندەی نەبێت کە خۆی لە برسێتی ڕزگار بکات یان ئەوەندەی نەبێت کە خۆی پێ دابپۆشێت چۆن خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن ئامادە دەکات. یان ئایا چۆن ڕوکنی زەکات لاناوماندا زیندوو دەبێتەوە له كاتێكدا کە خۆمان هەژارین و بارین بەسەر خەڵکی ترەوە!
کەوابێت کێ دەتوانێت خۆی لە ڕێی هەڵەت بدات؟ کۆیلە ئازاد بکات؟ نان بببەخشێت؟ یان ئەم گەردوونە مەزنە توڕە بکات کە ئاوێنەی تیادەرکەوتنی ناوە جوانەکانی خوایە؟ یان تووڕه‌یی خۆری بەتین، مانگی ڕووناك، بای ڕەحمەت، گوڵی گەشاوە، درەختی بەردار بهورووژێنێت؟
ڕاستیەکەی ئەوەیە کە بڵێین: تێڕوانینی مامۆستا نوورسی – ڕەحمەتی خوای لێ بێت – بۆ دنیا بە چاوی مەحببەت و خۆشەویستی و شەفەقەتەوەیه، تا گەیشتە مەحەببەتێکی زۆر قوڵتر کە تیایدا ئەو شتانەی خەڵکی لێی ترساون و بەناوهێنانی گرژ بوون، مامۆستا ئەو شتانەشی خۆشویستووە. ئەوەتا خۆی باسی ئەوە دەکات کە هەر کاتێك ناوی عیزرائیل دەهێنرێت – کە بە ناوهێنانی خەڵکی دەترسێن و دەلەرزن -، هەستی بە ئارامی و حەوانەوە کردووە و سوپاسی خوای کردووە و زیاتر خۆشی ویستووە، چونکە عیزرائیل یەکێکە لەو مەلائیکەتانەی کە باوەڕبوون پێی ڕوکنێکی ئیمانە.
ئەم بیرکردنەوە قوڵەیە تێماندەگەیەنێت کە گەردوون چەند کاریگەرە بە مرۆڤ و، هەڵسوکەوتی و، ئەو حاڵەتانەی کە پێیدا تێپەڕ دەبێت لە خۆشی و ناخۆشی و، دواجار ئەم ئایەتە پیرۆزەمان تێدەگەیەنێت: ﴿فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ وَمَا كَانُوا مُنظَرِينَ﴾ (الدخان: ٢٩).
"ئه‌م ئایه‌ته ڕاسته‌وخۆ به ڕاشكاوى ده‌فه‌رموێ: ئاسمانه‌كان و زه‌وى بۆ مردنى گومڕایان ناگرین. واتا پێچه‌وانه‌كه‌شى ده‌فه‌رموێ: ئاسمانه‌كان و زه‌وى بۆ كۆچى ماڵئاوایى ئیمـانـداران لـه دنیا، ده‌گـرین! واته له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گـومـڕایان ئینكاریى كار و فرمانى ئـاسمانهكان و زه‌وى ده‌كه‌ن و به "بێ مه‌به‌ستى" تاوانباریان ده‌كه‌ن و، له واتا و ناوه‌رۆكى ئه‌و ئه‌ركانه تێناگه‌ن كه ئاسمانه‌كان و زه‌وى ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن، ئه‌وا مافى خۆیان ناده‌نێ، ته‌نانه‌ت نه به‌دیهێنه‌ره‌كه‌یان ده‌ناسن و نه ده‌شزانن كه ئه‌مانه ده‌بن به به‌ڵگه له‌سه‌ر به‌دیهێنه‌ریان! ئیتر به چـاوى ســووك بۆ ئه‌و ئاسمانانه و زه‌وى دهڕوانــن و، دوژمنــایهتییان ده‌كه‌ن. دیاره ئــاســمانهكان و زه‌ویش ته‌نها به‌مه‌نده وازناهێنن كه بۆیان نه‌گرین، به‌ڵكو دوعایان لـێ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت خۆشحاڵیشن به نه‌مانیان"(10).
ئەمە هەڵوێستی ئاسمانەکان و زەوی یە لەگەڵ مرۆڤی موسڵمان لە ڕوانگەی تێگەیشتنی قوتابی یەکی قورئانەوە کە مامۆستا نوورسییە.
"به‌ڵام قوتابیى فه‌لسه‌فه له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیدا، له براكه‌ى هه‌ڵدێت و ده‌عواى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات! به‌ڵام قوتابیى قورئان، سه‌رجه‌مى به‌نده ڕاست و چاكه‌كانى خواى گه‌وره، كه له‌ناو زه‌وى و ئاسمانه‌كاندان، تێكڕا به براى خۆى ده‌زانێت و له ناخى گیانى خۆیدا هه‌ست به چه‌نده‌ها په‌یوه‌ندى و تاسه‌مه‌ندى ده‌كات به‌رامبه‌ریان. له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌میشه له قووڵایى دڵى خۆیدا نزاى گه‌رموگوڕى بێگه‌ردیان بۆ ده‌كات و، به به‌ختیاریى ئه‌وان هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت. كه دهشڕوانێته گـه‌ردوون، مه‌زنترین شتى وه‌ك: عه‌رش و خۆرى مه‌زنى ئاسـمانیش، به به‌نده‌ى گوێڕِایهلأ و كار پێ سپێرراوى خواى گه‌وره‌یان داده‌نێت"(11).
لە لایەکی تریشەوە دەبینین کە مامۆستا پەیوەندییەکی بەتینی هەبووە لەگەڵ بوونەوەران و زۆر بەزەیی هەبووە بەرامبەر درەخت و ئاژەڵەکان، تەنانەت بەرامبەر بێ گیانیش. کاتێك سەگێکی دەبینی، دەیوت: نانێکتان پێ نییە؟ نانەکەی دەدا بە سەگەکە و دەیوت: ئەم ئاژەڵە زۆر بە وەفایە، هەرچی دەنگ و وەڕینی هەیە لە ڕاستگۆیی و وەفایەوە سەرچاوەی گرتووە.
یان کە کیسەڵێکی دەبینی، دەیوت: ما شا‌ء الله ... بارك الله ... چەند دروستکراوێکی جوانە... دروستکردن و وردەکاریی لەم ئاژەڵەدا هیچی کەمتر نییە لە هی ئێوە.
هەروەها کاتێك مامۆستا شارە مێروولەیەکی دەبینی، یان قوتابی]یانی کە بەردێکیان دەجوڵاند و مێروولەی لە ژێردا دەبینرا، بەردەکەی دەخستەوە جێی خۆی و دەیفەرموو: ئارامی ئەم مێرووانە مەشێوێنن.
سێیەم: ناسین و زانیاری لەسەر بوونەوەران
مامۆستا نوورسی - ڕەحمەتی خوای لێ بێت – لەو کەسانە نەبووە بێ گوێدانە دەوروبەر و ئەم گەردوونە گەورە و مزگەوتە فراوانە، تەنها بەلایاندا بێت و بڕوات.
هەر هەنگاوێکی بنایە یان لە هەر شوێنێك دابنیشتایە دەستی دەکرد بە تێڕامان لە دەوروبەری. وەکو عاشقێك بۆ دۆزینەوەی بەدیهێنەرەکەی خۆی. تا زۆرترین زانیاری وەربگرێت و ئەو درەوشاوانە ببینێت کە دەیگەیەنن بە دروستکەرە مەزنەکەی.
جارێك سەری بەرز دەکردەوە بۆ ئاسمان و ئەستێرە زۆرەکانی..
جارێك بۆ بنکی دەریاکان سەفەری دەکرد و لە دەریا و سەرجەمی گیانەوەرانی ناوی وورد دەبوویەوە..
جارێك گەشت دەکات بەناو دەشتایی بەریندا کە تا چاو بڕبکات فراوانە و بە گوڵ و گوڵزار داپۆشراوە. لاپەڕەکانی گەردوونی هەڵدەدایەوە و بە تێڕوانینە وورد و هۆشمەندانەکەی پشتی هێما و واتاکانی دەخوێندەوە.
لە کاتی هاتوچۆیاندا بە قوتابییانی دەوت:
ئەوە ئێوەش کتێبی گەردوون دەخوێننەوە؟
پاشان هەموو ئەو بەڵگە و زانیاری یانە شیتەڵ دەکات و، ڕوو دەکاتە خوای بەدیهێنەر و دەڵێت:
"خودایە، هەرچی لەم بوونەوەرەدا هەیە و هەرچی لە ئاسمان و زەویدایە و هەرچی گەردیلە هەن، هەر هەموویان شایەتی دەدەن کە تۆ تەنها و، تەنهاترین و، بێ هاوتا و، بێ‌نیاز و، (واجب الوجود)یت. هەموو بوونەوەر لە ژێر ڕکێفی تۆدایە و گەردیلەیەك بەبێ ئیزنی تۆ ناتوانێت ببزوێت" (12).
پاشان دەبینین کە مامۆستا دەگەڕێتەوە سەر هەمان بابەت و بە عەساکەی دەستی کە بەردەوام لە ڕێگاکەی ڕادەمێنێ و، گەوهەر و دووڕی پێ دەردەهێنێت و لەگەڵی دەدوێت و دەڵێت:
" جــــا ئه‌ى "ژیرى"! به وردى بیر بكه‌ره‌وه.. ئایا ئه‌ندام و ئامێرى شــووم و زیانبه‌خش له كوێ و، كلیلى گه‌نجینه‌ى بوونه‌وه‌ران له كوێ؟
ئه‌ى "چاو"! به جوانى بڕوانه.. ده‌ڵاڵى پله نزم له كوێ و، خوێنه‌رى كتێبخانهى خواوه‌ند له كوێ؟
ئه‌ى "زمان"! به شیرینى بچێژه.. ئایا ده‌رگاوانى كارگه و پشتیر له كوێ و، بینه‌رى گه‌نجینه‌ى میهره‌بانیى خواوه‌ند له كوێ؟
خۆ ئه‌گه‌ر به‌م چه‌شنه پێوه‌ر و ته‌رازووه قیاسى هه‌موو ئه‌ندام و هه‌سته‌وه‌ره‌كانى تر‌ى مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌مانه بكه‌یت كه باس كران، ئه‌وا به ڕاستى بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه مرۆڤى باوه‌ڕدار تایبه‌تكارییه‌كى ئه‌وتۆ به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه شیاوى به‌هه‌شت بێت و، مرۆڤى كافریش ئه‌و توخـمه ده‌گرێته خۆى كه له‌گه‌لأ دۆزه‌خدا بگونجێت"(13).
ئێمەش لەم قۆناغەدا، با بەوپەڕی ڕاشکاوی و گرنگی پێدانەوە ئەم وانه قورئانییانه له‌م زانایە وه‌ربگرین و، سەرسووڕمانی خۆمان بەرامبەر دوو گەورەترین مامۆستای دەرببڕین کە بریتین لە قورئانی پیرۆز و پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر حەزرەتی محمد - درودی خوای لەسەر بێت – و، بڵێین: ئەم دوو مامۆستایەی بەدیعوززەمان چەند مەزنن!