لە نیشانەكانى "بوون" و "یەكتایى" بەدیهێنەر: نیشانە بەڵگەبەخشەكان
﴿إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ النَّاسَ وَمَا أَنزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِن مَّاءٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَابَّةٍ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ﴾
﴿إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ النَّاسَ وَمَا أَنزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِن مَّاءٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَابَّةٍ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ﴾ (البقرة: 164)
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه هه‌روه‌ك "بوون"ى خواى گه‌وره ڕوون ده‌كاته‌وه و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر "یه‌كتایى" ئه‌و، له ڕاستیدا په‌نجه‌ره‌یه‌كى گه‌لـێ فراوان و گه‌وره‌شه و، له نێوان ناوه جوانه‌كانى خواوه‌نددا به‌سه‌ر "ناوى هه‌ره مه‌زن"(الاسم الاعظم)دا ده‌ڕوانێت.
پوخته‌ى ئه‌مه‌ش به‌م جۆره‌ى خواره‌وه‌یه:
هه‌رچى جیهانه به‌رز و نزمه‌كانى ناو بوونه‌وه‌ر هه‌ن، هه‌موویان به چه‌ندین زمانى جیاجیا به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌نجام، كه په‌روه‌ردگارێتیى به‌دیهێنه‌رێكى داناى ته‌نیایه. به‌م جۆره:
ڕۆشتنى "ته‌نه ئاسمانییه‌كان" به‌وپه‌ڕى ڕێكوپێكى، به‌ره‌و چه‌ندین مه‌به‌ستى مه‌زن و ئه‌نجامى به‌رز - به پێى بڕیارى زانستى گه‌ردوونناسى - به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر "بوون"ى خوایه‌كى خاوه‌ن تواناى شكۆمه‌ند و، كارێكه شایه‌تى له‌سه‌ر "یه‌كتایى" و "په‌روه‌ردگارێتییه ته‌واوه‌كه‌ى" ئه‌و خواوه‌نده ده‌دات..
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاڵوگۆڕه ڕێكوپێكه‌ى "زه‌وى" كه له وه‌رزه‌كانیدا ده‌بینرێن، له پێناوى چه‌ندین سـوود و به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌وره و زۆردا - كه زانسـتى جوگرافیـا دانیان پێدا ده‌نێت - به‌ڵگه‌یه‌كى ڕوونه له‌سه‌ر ئه‌و خاوه‌ن توانا شكۆمه‌نده و، شایه‌تى "یه‌كتایى" و "په‌روه‌ردگارێتییه ته‌واوه‌كه‌ى" ئه‌وه..
پاشان ئه‌و "زینده‌وه‌ر"ه زۆرانه‌ى كه وشكایى و ده‌ریاكانیان پڕ كردووه و، به پێى میهره‌بانییه‌كى فراوان "ڕۆزى" بۆ یه‌ك به یه‌كیان ده‌نێررێت و، چه‌ندین پۆشاكى جۆراوجۆریان به پێى داناییه‌كى ته‌واو له‌به‌ر ده‌كرێت و، به گوێره‌ى نه‌خشه‌ى په‌روه‌ردگارێتییه‌كى ته‌واویش چه‌ندین هه‌ستى جیاجیایان پێ ده‌درێت..
هه‌ریه‌ك له‌مانه، ئاماژه بۆ ئه‌و خواوه‌نده به‌توانا شكۆمه‌نده ده‌كات و، ده‌بێ به شایه‌ت له‌سه‌ر "یه‌كتایى" ئه‌و..
هه‌روه‌ك هه‌مووشیان پێكه‌وه و به پێوه‌رێكى یه‌كجار فراوانتر، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر "مه‌زنیى خوایه‌تى" و "كه‌ماڵى په‌روه‌ردگارێتى"ى ئه‌و خواوه‌نده شكۆمه‌نده.
"ڕووه‌كه‌كان"یش كه له‌سـه‌ر زه‌وى و باخ و ڕه‌ز و بێستانه‌كاندا به‌وپه‌ڕى هاوسه‌نگى و ڕێكوپێكى بڵاو ده‌كرێنه‌وه و وه‌كوو ڕایه‌خ داده‌خرێن، به هه‌مان جۆر، هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڵگه‌یه له‌سـه‌ر ئه‌و به‌دیهێنه‌ره دانایه و، ئاماژه بۆ "یه‌كتایى" ئه‌و ده‌كات، بـه‌هۆى ئه‌و گوڵه جوانانه‌ى ده‌یانگرن و، ئه‌و به‌روبوومه هاوسه‌نگانه‌ش كه ئه‌م گوڵانه به‌رهه‌میان ده‌هێنن و، ئه‌و نه‌خشونیگاره ڕه‌نگینانه‌ش كه به‌سه‌ر به‌روبوومه‌كانیانه‌وه‌ن..
جا هه‌روه‌ك یه‌ك به یه‌كیان به‌ڵگـه‌ى "بوون" و "یه‌كتایى" ئه‌و به‌دیهێنـه‌ره مه‌زنه بوون، هه‌موویشیان پێكه‌وه "جوانیى میهره‌بانى" و "كه‌ماڵى په‌روه‌ردگارێتى"ى ئه‌و ده‌رده‌خه‌ن.
پاشـان ئه‌و "دڵۆپه بارانانه‌ى" كه بۆ چه‌ندین دانست و ئامانجى به‌رز و بڵند و سوودى گه‌وره و گرنگ ڕام و گوێڕایه‌لأ كراون و، له هه‌وره‌كانى ئاسمانه‌وه نێرراون، به ئه‌ندازه‌ى ژماره‌یان، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و به‌دیهێنه‌ره دانایه و، شایه‌تن له‌سه‌ر "یه‌كتایى" و "ته‌واویى په‌روه‌ردگارێتى"یه‌كه‌ى..
هه‌روه‌ها "چیا" سه‌خته‌كان و، كانزاكانى ناویان و، تایبه‌تكاریى هه‌ریه‌ك له‌و كانزایانه و، ئه‌و ئامانجه جـۆراوجۆرانه‌ش كه تیایاندا پاشه‌كه‌وت كراوه و بۆ چه‌ندین ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیى زۆر ئاماده كراون.. یه‌ك به یه‌كیان و، هه‌ر هه‌موویشیان پێكه‌وه، بـه‌ڵگه‌یه‌كى له چیاكان به‌هێز و سه‌نگینترن له‌سه‌ر به‌دیهێنه‌رى دانا و، "یه‌كتایى" و "ته‌واویى په‌روه‌ردگارێتى"یه‌كـه‌ى.
پاشان هه‌موو جۆره‌كانى ئه‌و "گولأ"ه ڕه‌نگین و ناسكۆڵه و جوانانه‌ى كه به‌سه‌ر ده‌شتایى و ته‌پۆڵكه و به‌رزییه‌كاندا په‌رشوبڵاون و، جوانییان به‌و ده‌شت و سارا و به‌رزاییانه به‌خشیوه..
هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و به‌دیهێنه‌ره دانایه و، شایه‌ته له‌سه‌ر "یه‌كتایى" ئه‌و..
هه‌روه‌ك هه‌مووشیان به گشتى، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر "مه‌زنیى ده‌سته‌ڵاتدارى" و "ته‌واویى په‌روه‌ردگارێتى"یه‌كه‌ى ئه‌و.
پاشان "گه‌ڵاكان" و شێوه ڕێككراوه‌كانیان و، له‌ره‌له‌ره له‌سه‌رخۆ و نه‌رم و سه‌رنجبزوێنه‌كانیان، له سه‌رجه‌مى ڕووه‌ك و دره‌خت و گژوگیاكاندا، چ به شێوه‌یه‌كى گشتى و چ به ئه‌ندازه‌ى ژماره‌ى یه‌ك به یه‌كیان، شایه‌تن له‌سه‌ر ئه‌و به‌دیهێنه‌ره دانایه و، "یه‌كتایى" و "ته‌واویى په‌روه‌ردگارێتى"یه‌كه‌ى.
پاشان "گه‌شه‌كردنى له‌شه‌كان" به چه‌ند هه‌نگاوێكى ئامانجدار و به‌رده‌وام و، دابینبوون و ئاماده‌كردنى چه‌ندین ئامێرى جۆراوجۆر بۆ هه‌ریه‌كه‌یان و، پێكه‌وه‌ڕۆشتنى هه‌موویان به‌ره‌و پێكهێنانى ئه‌نجام و به‌روبوومه‌كانیان به چه‌شنێكى ئه‌وه‌نده ئامانجدار كه ده‌ڵێى داراى هه‌ست و شعوورن..
ئه‌م ڕاستییه، وا له یه‌ك به یه‌كى ئه‌و له‌شه گه‌شه‌سه‌ندووانه و تێكڕایشیان - به گشتى - ده‌كات كه به‌ڵگه بن له‌سه‌ر ئه‌و به‌دیهێنه‌ره دانایه و، ئاماژه بن بۆ "یه‌كتایى"یه‌كه‌ى..
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كى مه‌زنتریش بن له‌سه‌ر توانستى گشتگیر و، دانایى گشتى و، به‌دیهێنانى جوان و، په‌روه‌ردگارێتیى ته‌واوى ئه‌و.
پاشان دانانى "ده‌روون" له جه‌سته‌دا و، جێگیركردنى "گیان" له هه‌موو زینده‌وه‌رێكدا به‌وپه‌ڕى دانایى و، پڕچه‌ككردنى هه‌ریه‌ك له‌و زینده‌وه‌رانه به چه‌ندین چه‌كى جۆراوجۆر و پێداویستیى جیاجیا، به ڕێكوپێكییه‌كى تابڵێى ته‌واو.. ئنجا ئاراسته‌كردنى ئه‌و زینده‌وه‌رانه به‌ره‌و چه‌ندین كارى مه‌زن و، به‌كارهێنانیان به دانایى له چه‌ندین فه‌رمانبه‌ریى جۆراوجۆردا..
هه‌موو ئه‌مانه، به ئه‌ندازه‌ى ژماره‌ى زینده‌وه‌ران، به‌ڵكو به ئه‌ندازه‌ى ژماره‌ى ئامێر و ئه‌ندام و كۆئه‌ندامیان، ئاماژه بۆ "بوون"ى ئه‌و به‌دیهێنه‌ره دانایه ده‌كه‌ن و، شایه‌تى له‌سه‌ر "یه‌كتایى" ئه‌و ده‌ده‌ن..
هه‌روه‌ك هه‌موویشیان به یه‌كه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كى ڕووناكن له‌سه‌ر جوانیى میهره‌بانى و، ته‌واویى په‌روه‌ردگارێتیى ئه‌و.
ئه‌و گشت "ئیلهامه غه‌یبى"یانه‌ى كه ڕێنمایى دڵى مرۆڤ ده‌كه‌ن و، زانست و ڕاستییه‌كانى تێده‌گه‌یه‌نن و، زینده‌وه‌رانى تریش فێرى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕێگاى په‌یداكردن و ئه‌نجامدانى پێویستییه‌كانیان بدۆزنه‌وه..
ئه‌م ئیلهامه غه‌یبییانه، به گشت جۆره جیاجیاكانیانه‌وه، هه‌موو كه‌سێكى خاوه‌ن دڵى ڕووناك و بینا وا لـێ ده‌كه‌ن كه هه‌ست به "بوون"ى په‌روه‌ردگارێكى میهره‌بان بكات و، هه‌ر ئه‌م ئیلهامانه ئاماژه بۆ "په‌روه‌ردگارێتى"ى ئه‌و خواوه‌نده ده‌كه‌ن.
پاشان هه‌موو "هه‌ست و شعوور"ه جۆراوجۆر و، جیاجیا و، ئاشكرا و په‌نهانه‌كان، كه گوڵچنى گوڵزاره مه‌عنه‌وییه‌كانى باخ و بێستانانى ناو گه‌ردوون ده‌كه‌ن، كه هه‌ر یه‌ك له‌و هه‌ستانه كلیلى یه‌كێك له جیهانه جیاجیاكانى گه‌ردوونى به‌رینن.. وه‌ك خۆرى ئاسمان، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر "بوون"ى دروستكه‌رێكى دانا و زانا و ڕۆزیده‌ر و به‌خشنده و به‌دیهێنه‌رێكى میهره‌بان و، شایه‌تن له‌سه‌ر "تاك و ته‌نیایى" و "ته‌واویى په‌روه‌ردگارێتى"ى ئه‌و.
* * *
هه‌ریه‌ك له‌م دوازده په‌نجه‌ره‌یه، ڕوویه‌كى په‌نجه‌ره‌یه‌كى گه‌لـێ فراوان ده‌نوێنن، كه به دوازده ڕه‌نگ له ڕه‌نگه‌كانى "ڕاستى" ده‌بن به به‌ڵگه له‌سه‌ر:
"یه‌كتایى" خواى گه‌وره و، ته‌نیایى و، تاكى و، ته‌واویى په‌روه‌ردگارێتیى ئه‌و.
ده‌سا ئه‌ى باوه‌ڕنه‌كه‌ر و به‌درۆخه‌ره‌وه‌ى به‌دبه‌خت!
چۆن ده‌توانیت ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه دابخه‌یت كه به ئه‌ندازه‌ى مه‌زنیى زه‌وى، به‌ڵكو به ئه‌ندازه‌ى گه‌وره‌یى و فراوانیى "سووڕگه" ساڵانه‌كه‌ى زه‌وى، به‌رین و فراوانه؟
به چ شـتێك ده‌توانیت سـه‌رچاوه‌ى ئه‌م ڕووناكییه ئاشـكرا و خۆرئاسـایه بكوژێنیته‌وه و، به چ په‌رده‌یه‌كى بێئاگایى ده‌توانیت دایبپۆشیت؟!