ده‌ركه‌وتنى ڤايرۆسه زه‌به‌لاحه‌كان
ئێستا ده‌زانين كه شه‌خته به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گۆی زه‌وى ده‌توێنه‌وه
ئه‌وه‌ى له ڕۆژگارى ئێستاى مرۆڤدا هه‌يه له پێشكه‌وتنى زانست و ته‌كنه‌لۆجيادا، كه به هه‌وڵ و ماندووبووێكی زۆر به‌ده‌ستى هێناوه، له هه‌مان كاتدا ده‌بينين ڕۆژ به ڕۆژ مرۆڤ تووشى چه‌ندين نه‌خۆشى تازه ده‌بێت كه له پێشتردا بوونيان نه‌بووه، بگره زۆر كه‌م بوون.
هه‌موومان ئێستا ده‌زانين كه شه‌خته به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گۆی زه‌وى ده‌توێنه‌وه، ئايا بيرمان له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر بتوێنه‌وه ئه‌وه‌ى له ناویاندایه بێنه ده‌ره‌وه‌و ئازاد ببن، چى ڕوو ده‌دات؟
له ئه‌نجامى توانه‌وه‌ى ئه‌و شه‌خته سه‌هۆڵانه، چه‌نده‌ها ڤايرۆس هه‌ن كه خۆيان حه‌شار داوه له‌ناو به‌سته‌ڵه‌كه‌كاندا و له ئه‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ڤايرۆسه دێرينه زه‌به‌لاحه‌كان دێنه‌وه ژيان و ده‌ست ده‌كه‌ن به كارى خۆيان! به‌ڵام بۆ پێيان ده‌وترێت ڤايرۆسه زه‌به‌لاحه‌كان؟
ئه‌م ڤايرۆسه هه‌زاران ساڵه له‌ناو به‌سته‌ڵه‌كه‌كاندا سڕ بوون و سووڕى ژيانيان وه‌ستاوه.. ئه‌وه‌ى زانراوه ئه‌وه‌يه كه ڤايرۆسه‌كان هه‌ميشه بچووكن و به چاو نابينرێن، ياخود هه‌موو ئه‌و ڤايرۆسانه‌ى كه ئێستا هه‌ن له‌م جيهانه‌دا و له دانستى پزيشكيدا سه‌لمێنراون، له چه‌ند جينێك پێك هاتوون.. بۆ نموونه ڤايرۆسى ئينفلۆنزا پێكهاته‌كه‌ى له ٨ جين پێك هاتووه، ڤايرۆسى ئايدز (HIV /AIDS) له ٩ جين پێك هاتووه.. .
ئه‌م ڤايرۆسانه ته‌واو جياوازن له‌مانه‌ى ئێستا، قه‌باره‌يان وه‌كو به‌كتريايه‌ك ده‌بيت و له زياتر له (١٠٠-١٠٠٠) جين پێك هاتووه! (1)
له ساڵى (٢٠١٤) زانا سيبريه‌كان ڤايرۆسێكى زه‌به‌لاحيان دۆزييه‌وه به ناوى (pithovirus sibericum )، ساڵێك دواى ئه‌وه، واته له (٢٠١٥) ڤايرۆسێكى ديكه‌يان دۆزييه‌وه به ناوى (mollivirus sibericum) له‌و زه‌وييانه‌ى ژێر شه‌خته سه‌هۆڵه‌كان له جه‌مسه‌ره‌كانى گۆی زه‌وى.
وێنه‌ى pithovirus siberium له ژ ێر ما یكرۆسكۆب
(Mollivirus siberium) له (٥٠٠) جين پێك هاتووه كه ئه‌وانه‌ى پێشوو له چه‌ند جينێك پێك هاتوون، نزيكه‌ى (١٠٠٠) پێ له ژێر چینه‌كانی زه‌وييه‌وه‌ن و بۆ ماوه‌ى (٣٠٠٠٠) ساڵ ده‌بێت له‌و چينه سه‌هۆڵانه‌دا ماونه‌ته‌وه...(2,3)
Mollivirus siberium
ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رسووڕمانه ئه‌و ڤايرۆسه كه بۆ چه‌نده‌ها ساڵه ماوه‌ته‌وه، زانا لێكۆڵه‌ره‌كان له تاقيگه‌دا ئه‌م ئه‌م ڤايرۆسه‌يان به‌رده‌م ئه‌ميبيايه‌ك، بينييان كه ئه‌كتيڤه و زۆر به خێرايى تووشى خانه ئه‌ميبيايه‌كه ده‌بێت!
پێش ١٠ ساڵ به هه‌مان شێوه ڤايرۆسێكى تر دۆزرايه‌وه ناوى (Mimi virus) بوو كه پێكهاته‌كه‌ى له ١٢٠٠جين پێك دێت و پانييه‌كه‌ى دوو هێنده‌ى ڤايرۆسى ئاسايى ده‌بێت كه له ئه‌نجامى توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه‌كانه و له ڕوسيا دۆزرايه‌وه!
Mimivirus
تايبه‌تكاريى ئه‌م ڤايرۆسانه ئه‌وه‌يه كه هه‌ندێكيان قه‌باره‌يان وه‌كو به‌كتريا گه‌وره‌ن يان هه‌ر خانه‌يه‌كى ديكه.. هه‌ر ئه‌وهش نييه كه ژماره‌ى جينه‌كه‌يان زۆره، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا ئه‌ستوورن، زۆر به‌هێزن، به‌رهه‌ڵستيى گۆڕانكارييه‌كان ده‌كه‌ن و به ئاسانى له‌ناو ناچن و به ئاسانى خانه‌كانى له‌شى مرۆڤ تووش ئه‌كه‌ن و ژيانيان ئه‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه..
گه‌رمبوونى كه‌شوهه‌وا و به‌كارهێنانى زياترى كارگه و ته‌كنه‌لۆجيا ده‌بێته هۆى ده‌رچوونى ئه‌م ڤايرۆسانه كه له چينه قووڵه‌كانى ژێر شه‌خته سه‌هۆڵه‌كاندا خۆيان حه‌شار داوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو ده‌ركه‌وتووه كه ده‌رهێنانى كانزا و نه‌وته‌كانى ژێر زه‌وى، چينه قووڵه‌كان ده‌جووڵێنێت و گه‌رمبوون دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆى ده‌رچوونى ڤايرۆسه‌كان و له‌وانه‌يه له داهاتوودا ببێته كاره‌سات.. هه‌رچه‌نده ڕاسته‌وخۆ نه‌بۆته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى كاره‌ساتى گه‌وره، به‌ڵام به‌رده‌واميى كرداره‌كانى مرۆڤ له پيسبوونى ژينگه و كارگه گه‌وره‌كان و توانه‌وه‌ى شه‌خته سه‌هۆڵه‌كان، ژيانى سه‌رزه‌وى ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه بۆ هه‌موو گيانله‌به‌رێك و، ده‌بێته هۆى ده‌رچوونى ئه‌م ڤايرۆسه به‌هێزانه و خه‌به‌ربوونه‌وه‌يان و، له كۆتاييدا تۆڵه‌ى خۆيان ده‌كه‌نه‌وه..(4)
له كۆتایی ئه‌م باسه‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه به ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌ی سوره‌تی (الروم) بده‌ین، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ﴾ (الروم: ٤١) واته: "خراپه - به‌ڵا و شێوان و ده‌رد، له وشکانی زه‌وی و ده‌ریادا ده‌رکه‌وتووه به‌هۆی ئه‌و خراپانه‌ی خه‌ڵکی کردوویانه بۆ ئه‌وه‌ی (تۆڵه‌ی) هه‌ندێ له‌و (خراپانه‌ی) کردوویانه له دنيادا پێیان بچه‌ژێ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه له‌خراپه کاری". (ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
1) Brandes, N., & Linial, M. (2019). Giant Viruses—Big Surprises. Viruses, 11(5), 404. Chicago
2) Rolland, C., Andreani, J., Cherif Louazani, A., Aherfi, S., Francis, R., Rodrigues, R., ... & Bekliz, M. (2019). Discovery and Further Studies on Giant Viruses at the IHU Mediterranee Infection That Modified the Perception of the Virosphere. Viruses, 11(4), 312.
3) Okamoto, K., Miyazaki, N., Song, C., Maia, F. R., Reddy, H. K., Abergel, C., ... & Murata, K. (2017). Structural variability and complexity of the giant Pithovirus sibericum particle revealed by high-voltage electron cryo-tomography and energy-filtered electron cryo-microscopy. Scientific reports, 7(1), 1-12.
4) Maat, D. S., Prins, M. A., & Brussaard, C. P. (2019). Sediments from Arctic tide-water glaciers remove coastal marine viruses and delay host infection. Viruses, 11(2), 123. Chicago