دووريى له ئایین و خه‌مۆكى : ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م
دابه‌زينى ئاستى خه‌مـۆكى له نێو كۆمه‌ڵگاى موسڵماناندا
ئا/ ئه‌حمه‌د ناولو
و/ دالیا جه‌لال عه‌لی
له ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م باسه‌دا چه‌ندین لێكۆڵينه‌وه‌مان خسته‌ڕوو كه جه‌خت له ڕۆڵى قورئانى پيرۆز و ڕێنماييه‌كانى ئایینى ئيسلام و يــاد و زيكرى خودا ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بنه هۆى دابه‌زينى ئاستى خه‌مـۆكى له نێو كۆمه‌ڵگاى موسڵماناندا.. ئه‌ويش به‌وه‌ى كه باوه‌ڕيان وايه ناڕه‌حه‌تى و دڵته‌نگى، تاقيكردنه‌وه‌ى خودايه پێويسته ئارامى له‌سه‌ر بگيرێت و، ده‌بێت به‌رده‌وام ئیماندار په‌يوه‌نديی به خوداوه نه‌پچڕێنێ.
توێژه‌رانى موسڵمان به كورتى ده‌ڵێن:
"خه‌مـۆكى" نه‌خۆشیى ئه‌م سه‌رده‌مه‌يه, له‌و نه‌خۆشييانه‌يه كه زۆر به‌ربڵاوه له‌م ڕۆژگاره‌دا، ئه‌وه‌ش به هۆى سه‌رهه‌ڵدانى تێڕوانينى ماديیه‌ت له كۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواييه‌كاندا به تايبه‌ت و له هه‌موو جيهاندا به گشتى و, به هۆى زۆريى پێداويستیى ژيان و قورسيى ژيان له‌م دواييانه‌دا.
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر ده‌بێت به ته‌واوى تێبگه‌ين له‌م ده‌رده و, يارمه‌تیى نه‌خۆشه‌كان بده‌ين و, به‌رچاو ڕۆشنییان بده‌ینێ كه چ شتێك سووديان پێ ده‌گه‌يه‌نێت و نيشانه‌ى نه‌خۆشیيه‌كه‌يان له‌سه‌ر سووك ده‌كات و، بزانين كه دانانى لايه‌نى ئایینى له پڕۆتۆكۆڵه‌كان و چاره‌سه‌رى ده‌روونيى زۆر گرنگه.
ئه‌وه‌ى ڕابورد پوخته‌ى ده‌ره‌نجامی توێژينه‌وه زانستیيه‌كان بوو.
تێبينیى توێژه‌ره موسڵمانه‌كان:
1- هيچ ڕێگريیه‌ك نیيه له چاره‌سه‌ر و دانيشتنه‌كانى چاره‌سه‌ره ده‌روونيه‌كان لاى پزيشكى ده‌روونى كه جێی متمانه بێت, پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) فه‌رمويه‌تى: (ئه‌ى به‌نده‌كانى خودا! چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیيه‌كانتان بكه‌ن, به ڕاستى خواى گه‌وره هيچ ده‌ردێكى نه‌ناردووه ده‌رمانى نه‌بێت). له‌م ژيانه‌دا زۆر كاروبار هه‌ن كه نازانين چۆن مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكه‌ين, پێويستمان به ڕێنمايى هه‌يه, ئه‌مه‌ش دژى ئه‌وه نييه كه پێشتر باس كرا, وه‌ك وتمان ئێمه مرۆڤين و له‌م ژيانه‌شدا ناڕه‌حه‌تى هه‌يه.
2- هه‌ميشه بێباوه‌ڕ و بێ ئایینه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئایینداره‌كان هه‌ست به به‌دبه‌ختى و داماوى بكه‌ن و, خۆيان وا ده‌رده‌خه‌ن كه له لوتكه‌ى به‌خته‌وه‌ريدا بن. له‌كاتێكدا چه‌ندین حاڵه‌تى خۆكوشتنمان به‌رگوێ ده‌كه‌وێت تياياندا. ئاخۆ هى ئه‌وه‌يه ده‌يانه‌وێت به‌و كاره‌يان ئه‌وه‌ى له ناخياندايه له خه‌م و په‌ژاره بيده‌نه‌وه و ده‌رى بڕن؟ يان ئه‌وان ناتوانن ده‌رباز بن له ته‌نهايى و ناڕه‌حه‌تیى دۆخى خه‌مۆكى, هه‌ڵده‌ستن به ڕاكردن لێى و نزيكبوونه‌وه له‌و شتانه‌ى خوا حه‌رامى كردووه, چێژێكى كاتيى تيا ده‌بينن, ناتوانن وێناى دونيا بكه‌ن به‌بێ ئه‌و شته حه‌رامكراوانه كه به‌كارى دێنن كاتێك بيانه‌وێت ڕابكه‌ن له خه‌مۆكى.. وازيان له نزيكبوونه‌وه له خودا هێناوه له خۆشى و ناخۆشیدا, بێ‌ئاگان له يادى خودا و ته‌سبيح كردنى په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ دروستكراوانى تردا له كاتى پێش خۆرهه‌ڵاتن و له كاتى خۆرئاوا بووندا و پشت به‌ستن به خودا و ڕازيبوون پێى.
3- يه‌كێك له‌و كتێبه جوانانه ( فيتڕه‌ت بوونى ئيمان - فطرية الايمان) كه درێژه‌ى وتاره به‌ناوبانگه‌كانى (جاستون باريت)ه كه وتى: (گه‌ر ئێمه كۆمه‌ڵێك منداڵ له دورگه‌يه‌كدا دابنێين گه‌وره ده‌بن و باوه‌ڕيان به خودا هه‌يه). كتێبه‌كه چيرۆك و گه‌ڕانى پراكتيكى زۆرى تێدايه له‌سه‌ر منداڵ، به تايبه‌ت له ته‌مه‌نى (9 مانگى بۆ 2 ساڵ) و به‌ره‌وژوور. ئه‌وه ده‌رده‌خات كه مێشكى مرۆڤ ئاماده‌يه بۆ به‌ستنه‌وه‌ى شته‌كان له‌گه‌ڵ بەدیهێنەرێکى باڵاوه.
به لابردنى ئه‌م فيتره‌ته له ناخى مرۆڤدا, شتێكى گرنگى له كيس ده‌چێت كه هه‌ستى پێ ناكات.
پرسياره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه:
چى ده‌بێت گه‌ر پزيشكى ده‌روونى وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ بێباوه‌ڕه‌كان (ئه‌وانه‌ى كه خه‌مۆكيیان زۆره) ڕاهێنانى ئایینیيان بۆ بنووسێت له‌گه‌ل ئه‌نجامدانى ڕێوڕه‌سمه ئایینییه‌كاندا وه‌ك يادى خودا و نوێژكردن!
هه‌ر به ڕاستيش خه‌ريكه ئه‌مه ده‌بێت به به‌شێك له چاره‌سه‌ر و، كاريگه‌ریى باشيش به‌جێ دێڵێت. ئاخۆ كاردانه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشه بێباوه‌ڕه چى بێت؟
خودای گەورە ده‌فه‌رموێت:
﴿وَمَنۡ أَعۡرَضَ عَن ذِكۡرِي فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةٗ ضَنكٗا وَنَحۡشُرُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ أَعۡمَىٰ ١٢٤﴾ طه.