ئۆباڵى خراپەكارى
ولا تَزِرُ وازِرَهٌ وِزْرَ أُخْرَى
ن: مامۆستا سه‌عیدى نوورسى
و: فارووق ڕه‌سووڵ یه‌حیا
﴿ولا تَزِرُ وازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى﴾(الأنعام: ١٦٤)
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه دادگه‌رترین ده‌ستوور له سیاسه‌تى "كه‌سى" و "كۆمه‌ڵایه‌تى" و "نه‌ته‌وه‌یى"دا ده‌نوێنێت. به‌ڵام ئایه‌تى پیرۆزى: ﴿إنَّهُ كانَ ظَلُوماً جَهُولا﴾ (الأحزاب: ٧٢) ئاماده‌یى مرۆڤ ده‌رده‌خات بۆ ئه‌و سته‌مه سامناكهى كه له سروشتی‌دا جێگیر بووه.
نهێنیى ئه‌وه‌ش له‌مه‌دایه كه:
مرۆڤ - به پێچه‌وانه‌ى گیانه‌وه‌رانى تر - هێز و مه‌یله‌كانى ناو سروشتى سنوورێكیان بۆ دانه‌نراوه, بۆیه ئاره‌زووى سته‌مكارى و، خۆشویستنى زات، به زۆرى و به جۆرێكى سامناك له مرۆڤدا په‌ره ده‌سێنێت.
به‌ڵێ, خۆشه‌ویستیى مرۆڤ بۆ زاتى خۆى و به‌دواگه‌ڕانى ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى له هه‌رشتێكدا، هه‌ندێكن له شێوه چهپهڵهكانى "منێتى و خۆپه‌رستى". خۆ ئه‌گه‌ر "سه‌رسه‌ختى" و "له‌خۆبایى بوون" تێكه‌ڵ به‌و ئاره‌زووه ببێت، ئه‌وا كاره‌ساتى هێنده قێزه‌ون و سامناكى لـێ ده‌كه‌وێته‌وه كه مرۆڤ هێشتا ناوێكى بۆ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. جا هه‌روه‌ك ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونى دۆزه‌خ, به هه‌مان جۆر ئاگرى دۆزه‌خیش نه‌بێ هیچ سزایه‌كى تر نییه شایانى بێت.
ده‌با له‌م ده‌ستووره بدوێین:
(له بازنه‌ى تاكه‌كه‌س)دا:
ئه‌وه‌تا هه‌ركه‌سێك بگریت چه‌ندین سیفه‌تى زۆرى تێدایه, جا ئه‌گه‌ر ته‌نیا سیفه‌تێكیان شایسته‌ى دوژمنایه‌تى كردن بێت, ده‌بێ دوژمنایه‌تییه‌كه ته‌نها له چوارچێوه‌ى ئه‌و سیفه‌ته‌دا بمێنێته‌وه, به‌پێى ئه‌و یاسا خواییه‌ى كه له ئایه‌ته پیرۆزه‌كه‌دا هاتووه. ته‌نانه‌ت ده‌بێ مرۆڤ به‌زه‌یى به‌و كه‌سه‌دا بێته‌وه كه چه‌ندین سیفه‌تى تر‌ى بێ تاوانى هه‌یه و, نابێ ده‌ستدرێژى بكرێته سه‌رى.
كه‌چى سته‌مكارى نه‌زان، به‌هۆى ئه‌و سته‌مه‌ى كه له سروشتی‌دا جێگیر بووه, ده‌چێت له‌به‌ر ته‌نیا سیفه‌تێكى خراپكارى ئه‌و كه‌سه، ده‌ستدرێژى ده‌كاته سه‌ر ئه‌و سیفه‌ته‌ى. بگره دوژمنایهتییهكهى په‌ره ده‌سێنێت بۆ سیفه‌ته بێ تاوانهكانیشى و، ئنجا دوژمنایه‌تیى خودى ئه‌و كه‌سه ده‌كات. له‌وانه‌شه به دوژمنایه‌تیى ئه‌و كه‌سه‌وه نه‌وه‌ستێت و, ستهمهكهى به‌رامبه‌ر هه‌موو خزمه‌كانى و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ش بگرێته‌وه كه له ڕێبازه‌كه‌ى ئه‌ودان!
ئاشكرایه كه مه‌رج نییه ئه‌و سیفه‌ته خراپكاره له خراپیى ناخ و دڵى ئه‌و كه‌سه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبێت, به‌ڵكو له‌وانه‌یه ئه‌نجامى هۆكارێكى ده‌ره‌كى بێت, چونكه ڕێ ده‌كه‌وێت چه‌ندین هۆكارى زۆر ته‌نیا یه‌ك ئه‌نجام به‌رهه‌م ده‌هێنن..
كه‌واته ئه‌و سیفه‌ته له‌و كه‌سه‌دا به تاوانكار دانانرێت, ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌و سیفه‌ته "كافر"یش بێت مرۆڤه‌كه به تاوانبار له قه‌ڵه‌م نادرێت.
(له بازنه‌ى كۆمه‌ڵ)یشدا:
ده‌بینین كه‌سێكى ههڵپهكار بیر و بۆچوونێك ده‌خاته ڕوو كه ئاره‌زوویه‌كى (شارراوهى) له‌خۆ گرتبێت, ده‌چێ به هانده‌رى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، یان هانده‌رى ڕهخنهیهكى گه‌زنده، ده‌ڵێت: "له‌مه‌ولا ئیسلام په‌رته‌وازه و ته‌فروتوونا ده‌بێت". یان ده‌ڵێت: "ده‌سه‌ڵاتى موسڵمانان له‌ناوده‌چێت". ئیتر ئاواته‌خوازى ئه‌وه‌یه كه - په‌نا به خوا - سووكایه‌تى به موسڵمانان بكرێت و برایه‌تیى ئیسلامیش بخنكێنرێت, ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه قسه‌كه‌ى ڕاست ده‌ربچێت و، خۆپه‌رستى و له‌خۆبایى بوونى ناو ده‌روونى خۆى تێر بكات! ته‌نانه‌ت به هه‌ڵبه‌ستنى چه‌ند ته‌ئویلێك و لاف لێدانى كارامهییهك كه هه‌ر به خه‌یاڵدا نایه‌ت، هه‌وڵ ده‌دات له شێوه‌ى دادگه‌ریدا پاساو بۆ سته‌مى "نه‌یارى سه‌رسه‌خت"ى موسڵمانان بهێنێته‌وه!
(له بازنه‌ى شارستانێتیى ئێستا)شدا:
ده‌بینین ئه‌م شارستانێتییه شوومه، ده‌ستوورێكى غه‌ددار و ستهمكارانهى ئه‌وتۆى به مرۆڤ به‌خشیوه كه هه‌موو چاكهكارییهكانى شارستانێتى ده‌سڕێته‌وه و, نهێنیى نیگه‌رانیى مه‌لائیكه‌ته به‌ڕێزه‌كان ده‌رده‌خات كاتێك پرسیاریان له خواى گه‌وره كرد و وتیان:
﴿أتَجْعَلُ فيها مَنْ يُفْسِدُ فيها وَيَسْفِكُ الدِّماء﴾ (البقرة: ٣٠)
چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نیا كه‌سێكى خیانه‌تكار له گوندێكدا هه‌بێت، ئه‌و ده‌ستووره سته‌مكاره‌ى ئه‌م شارستانێتییه فه‌رمان به كاولكردنى ئه‌و گونده ده‌دات به هه‌موو بێتاوانه‌كانى ناویه‌وه و.. گه‌ر كه‌سێكى ملنه‌ده‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵێكدا په‌یدا ببێت، فه‌رمان به له‌ناوبردنى ئه‌و كۆمه‌ڵه ده‌دات به سه‌رجه‌م تاك و خێزان و مناڵهكانیشهوه و.. كه‌سێكیش كه سه‌رى بۆ یاساكه‌ى ئه‌و نه‌وى نه‌كردبێ، گه‌ر په‌نا بۆ مزگه‌وتى ئهیاصۆفیاش ببات، ئه‌وا بڕیارى ڕووخاندنى ئه‌و بینا پیرۆزه ده‌دات كه له ملیاره‌ها ئاڵتوون به‌نرختره.
به‌م جۆره, ئه‌م شارستانێتییه، به وهحشیگهرییهكى سامناك حوكم و فه‌رمانه‌كانى ڕایى ده‌كات.
جا ئه‌گه‌ر مرۆڤ - به‌پێى دادگه‌ریى ئایه‌ته‌كه‌ى سه‌ره‌تا - تاوانى ته‌نانه‌ت براكه‌شى له‌سه‌ر نه‌كرێت به ماڵ, ئیتر چۆن هه‌زاران كه‌سى بێ تاوان له شارۆچكه‌یه‌ك یان له كۆمه‌ڵێكدا به تاوانبار داده‌نرێت، به بیانووى بوونى یه‌ك كه‌سى خراپكار له‌وێدا, له كاتێكدا كه هیچ شار و هیچ كۆمه‌ڵێك نییه مرۆڤى خراپكارى تێدا نه‌بێت؟
له ئهرشێڤى (ئه‌ده‌بى ئیعجازى زانستى)(١):
یه‌كه‌م: ئیعجاز به گشتى:
شك نییه مێژوو كه ئاگاداره
به‌مه كه حه‌زره‌ت نه‌خوێنده‌واره
خوداى ته‌عالا له نه‌فسى قورئان
ئه‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر ئه‌جیننه و ئینسان
كۆببنه‌وه تا به وێنه‌ى قورئان
بێنن كتێبێ، نایه‌ت بێ گومان
له جێیه تردا ئه‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر
گومانى هه‌یه به قورئان به‌شه‌ر
ته‌نیا (ده) سووره‌ت وه‌ك ئه‌مه بێنن
ئه‌گه‌ر ئه‌توانن با دانه‌مێنن
له ئایه‌تێ تر ئه‌فه‌رموێ: هه‌ر (یه‌ك)
سووره‌ت بهێنن، بۆ نه‌مانى شهك
بۆ هیچ كه‌س ئه‌وه هه‌ر نه‌هاته ده‌س
له‌مه‌ولاش هه‌رگیز ده‌س نادا بۆ كه‌س
دووهه‌م: ئیعجازى زانستى:
شتى نه‌وزوهوور هه‌رچى دێته‌ڕوو
قورئان ئیشاره‌ى پێ كردووه زوو
به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى ئه‌وه بێته دى
كێ بێت بزانێ ئه‌وه یانى چى؟
یه‌كێ له‌وانه له سووهرى (ڕه‌حمان)
(مرج البحرین) تا (لا یبغیان)
وه‌ها ده‌رئه‌خا كه دوو زه‌ریا هه‌ن
به بێ تێكه‌ڵبوون به یه‌كتر ئه‌گه‌ن
به‌شه‌ر نهیئهدى ئه‌مه، تا وه‌ختێ
هێنایه پێش چاو عیلم ئه‌ونه‌ى نه‌ختێ
ده‌رى خست له‌بۆ مونكیرى دڵره‌ق
قورئان گوفتارى خودایه به حه‌ق
له زانایانى ئۆقیانۆگرافیا
یانى شاره‌زاى ئهوزاعى ده‌ریا
له جامیعه‌ى كهمبیردج بیعسهیێ
له‌گه‌لأ عوله‌ماى میسرا ده‌سته‌یێ
چوونه ده‌ریاوه به وێنه‌ى غهواص
له‌بۆ ته‌حلیل و ناسینى خهواص
له به‌ینى به‌حرى ئه‌حمه‌ر و هیندى
به‌هۆى عیلمه‌وه ئه‌م سیڕڕهیان دى
دییان كه (یه‌ك) ئاو زاهیرى حاسسه
ئه‌یبینێ، به‌ڵام (دوو)ه و تهماسسه
ته‌حلیل ده‌رى خست ئه‌مه دوو ئاون
به خهواص له یه‌ك جیاواز كراون
خهواصى ته‌بیعى و كیمیایى
به ئیجاب و سه‌لب بووه به جیایى
له به‌ینیانا، كه‌وابوو ئیتر
قه‌ت نابێ تێكه‌لأ ببن به یه‌كتر
(١) هۆنراوەی مامۆستا مەلا ئەحمەدی قازی (١٩٢٠ - ١٩٨٣ز)، خوا لێی خۆشبێت.